Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هۆكاری جیاوازیی هاتنی (مانگی رەمەزانی پیرۆز) لەنێو مانگەكانی ساڵی زایینیدا

18738692_10209123746910321_2159971820707441010_o

بێگومان كاتی هاتنی (مانگی رەمەزانی پیرۆز) بە تایبەتی و مانگەكانی دیكە بە گشتی كە ناسراون بە (مانگە عەرەبییەكان) لە ساڵێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕدرێ، بەڵام سەرەتا دەبێ بزانین كەوا دوو جۆرە ساڵ هەیەو لەسەر رووی زەوی پەیڕەویی لێدەكرێت، یەكەمیان (ساڵی خۆریی – السنە الشمسیە) كە بۆ دەستپێك و كۆتاییەكەی پشت دەبەسترێت بە جووڵەی خۆر لە ئاسمانی زەویداو ژمارەی رۆژەكانی (3655)ە، دووەمیش (ساڵی مانگیی – الشهر القمری) ە، كە بۆ پێوانەكردنەكەی پشت دەبەسترێت بە دەركەوتنی (هیلال) ی مانگ تا دەگاتە قۆناغی (مەحاق) و ژمارەی رۆژەكانی (354) رۆژەو ئەوەی دواییان زۆر وردترو بێ هەڵەترە لە (ساڵی خۆریی).
بەم شێوەیە، جیاوازیی نێوان (ساڵی زایینی و ساڵی كۆچی) لەنێوان (10 تا 122) رۆژ دەبێت، هەر بۆیە، هەموو ساڵێك (مانگی رەمەزانی پیرۆز) بە رێژەی 11 رۆژ دێتە پێشەوە لەنێو ساڵنامەی (زایینی) دا، یان بە واتایەكی دیكە، لە ماوەی هەر (3) سالێكدا، (مانگی رەمەزان) نزیكەی مانگێك دێتە پیشەوە، وە بە هەمان شێوەش مانای گواستنەوەیەتی لەنێو وەرزەكانی ساڵدا.
جێگای گرنگی پێدانە، كەوا (خوای گەورە – تبارك وتعالی) لەنێو (قورئانی پیرۆز) و بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ، ئاماژەی بە جیاوازیی روون و ئاشكرای داوە لەنێوان هەردوو ساڵی (خۆری و مانگیی) كاتێك لەنێو (سورەتی الكهف) (ئایەتی 25) دا دەفەرموێت:

((وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِئَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعاً))
——————— والله تبارك وتعالی اعلی وأعلم —————————–
ئاماده‌كردنی: ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

هۆكاری جیاوازیی هاتنی (مانگی رەمەزانی پیرۆز) لەنێو مانگەكانی ساڵی زایینیدا Reviewed by Unknown on 11:42:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.