Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌ قوتابی وخوێندكاریه‌كانی گه‌رمیان یاداشنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ2ی ئایاری2017 نوێنه‌رانی ڕێكخراوه ‌قوتابی وخوێندكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی  قوتابیانی كوردستانیان كرد و له‌ لایه‌ن مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌رسكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (ڕزگار زوبێر و تارق نه‌سره‌ددین و قاسم مه‌حه‌مه‌د و هاجه‌ره‌ خه‌لیل و ته‌یب عوسمان ) كارگێرانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت پێشوازی كران ، له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی خوێندن وپه‌روه‌رده‌ به‌تایبه‌ت له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان خرانه‌به‌رباس .
‌ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ ( ڕێكخراوه‌كانی‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و په‌یوه‌ندی خوێندكاران و لاوانی ئیسلامی و ڕایه‌ڵه‌ی خوێندكاران  ) له‌ یاداشتنامه‌كه‌یاندا داوا ده‌كه‌ن ” له‌پێناو كاتدانی یاتر به‌ قوتابیانی پۆلی12ی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان بخرێته‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی و خوێندكاران زیاتر سوود له‌ كات وه‌ربگرن “
هه‌روه‌ها داوی ئه‌وه‌شده‌كه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن ، كه‌وتن له‌ سێ وانه‌ بكرێته‌ چوار وانه‌ .
هاوكات له‌ خاڵێكی دیكه‌ی داواكارییه‌كانی یاداشتنامه‌كه‌دا هاتووه‌ ” بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ؛ داوای توند و تۆڵكردن و خۆ ئاماده‌كردنی ته‌واو بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن “
هاواكات سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان پشتیوانی وپشتگیری بۆ داوكانیان  ده‌ربڕی ودووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ تاوتوێی یاداشتنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن .
IMG_0035



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌ قوتابی وخوێندكاریه‌كانی گه‌رمیان یاداشنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن Reviewed by Unknown on 7:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: