قوتابیە‌ك خۆی كوشت و بە‌ڕێوە‌بە‌ری قوتابخانە‌كە دە‌ستگیركرا
له‌دوای خۆكوشتنی خوێندكارێك له‌قه‌زای كفری، له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری خوێندكاره‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه‌ی ده‌ستگیركرا، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان زانیاری زیاتر له‌و باره‌ییه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ڕابردو له‌قه‌زای كفری خوێندكارێك به‌ناوی ( ع.ن.ف) له‌دایكبوی ساڵی 2001 به‌فیشه‌ك خۆی كوشت و به‌وته‌ی باوكی خوێندكاره‌كه هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی له‌به‌رده‌رنه‌چونی بووه له‌وانه‌كاندا، هه‌ر بۆیه كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكاره سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگایه تۆماركرد.
ئاشكراشیكرد، له‌دوای سكاڵای كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكاره، به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 408 له‌یاسایی سزادانی عێراقی كه تایبه‌ته به هاندان بۆ خوكوشتن، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه ده‌ستگیركراوه‌و له‌ئێستادا له‌به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیانه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: