پێنج هەڵە باوەکەی پەروەردەکردنی منداڵ
ڕەنگە زۆر کات دایکان گوێبیستی هەندێک قسە و ڕێنمایی نادروست ببن، بە ئامانجی ئەوەی بەم شێوەیە پەروەردەی منداڵ باش دەبێت و کاریگەری ئیجابی هەیە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی زانستی هەبێت.
ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە قسەیەکی باوە و وەک ڕێنمایی بەکاردێت، بەڵام بنەمای زانستی نییە:
1-زۆر گرنگە شتنی منداڵی بچوک ڕۆژانە، ڕەنگە بە تۆ بڵێن خراپە و شتنی منداڵ هەموو ڕۆژێک زیانی هەیە و دەبێت سێ رۆژ یان زیاتر منداڵەکەت جارێک بشۆیت، بەڵام بە پێچەوانەوە بەو شێوەیە ڕەنگە پێستی منداڵەکەت تووشی هەستیاری ببێت و بێتاقەتی بکات.
2-دەڵێن کاتێک منداڵەکەت دەگری مەیکەرە باوەشتەوە، چونکە زیاتر ڕادێت، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەیەکی زۆر هەڵەیە و لەباوەشکردنی منداڵ واتەی بوونی سۆز بەتایبەت پێش 4 مانگی، بەو شێوەیەش ئارام دەبێتەوە، چونکە ئەو لە توانایدا نییە بزانێت بەچی خۆی ژیر بکاتەوە یان بخوات دەبێت کەسێک پێی ببەخشێت.
3-پێویستە منداڵەکەت لە تاریکیدا بخەوێنیت بەبێ بوونی ڕووناکی، دیسان بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە، چونکە ڕەنگە هەموو کاتێک ئەو کەشە بۆ منداڵەکەت دروست نەبێت، بەپێچەوانەوە وایلێبکە لە هەر جێگایەکدا بێت خەوی لێ بکەوێت ڕووناک یان تاریک.
4-سیستمی خۆراکی و پێدانی شیر و خەو دەبێت بەپێی لیستێک بێت بەشێوازێکی ڕێک، ناکرێ بەپێی گریان و هاواری ئەو شیری پێ بدەیت، بەڵکو دەبێت بەپێی خشتەیەک بێت.
5-پێویستە منداڵ لەسەر یەکێک لە لاکان بخەوێنیت، ئەمەش تەنها قسەیەکە و دروست نییە لە پەروەردەکردنی منداڵدا، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ خەوتنی منداڵ لەسەر پشت سوودی هەیە و هۆکارە بۆ پاراستنی لە خنکاندن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: