Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە پرێس كۆنفرانسێكدا.. گەورەترین پرۆژەی هاوبەشی زانستی راگەیەندرا

 


به‌رواری 3/5/2017 لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پرێس كۆنفرانسێكدا هەردوو بەڕێزان پ.د.مەریوان احمد رشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پ.ی.د. رەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پرۆژەی هاوبەشی خوێندنی باڵایان لە نێوان هەردوو زانكۆ واژۆ كردو هێڵە گشتییەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە روو.

لەو پرێس كۆنفرانسەدا كە بە ئامادەبوونی یاریدەرانی سەرۆكانی هەردوو زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو ژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجام درا، سەرەتا بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەوەی خستە ڕوو كە وەك زانكۆی پلە یەك لە كوردستان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زاستیەوە بە نوسراوی ژمارە (4424 لە 28/3/2017) رەزامەندی دراوە بە كردنەوەی خوێندنی ماستەر لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆیەكی حكومیدا. زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی زانكۆی سلێمانی هەڵبژاردو بە خۆشحاڵییەوە لە ماوەی رابردوو دوای ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بە چاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا توانیمان ئەم پرۆژەیە ئامادە بكەین و خوێندنی ماستەر بۆ چواردە پسپۆڕی جیاواز رابگەیەنین.

دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان ئەوەی خستەڕوو كە زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی دایك خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت كە لە پرۆسەیەكی زانستی تایبەت لەگەڵ زانكۆی پلە یەك لە زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە پێكەوە هاوكار بین و خزمەت بە پرۆسەی زانست بكەین لە كوردستان.

دواتر لە لایەن هەردوو بەڕێزان سەرۆكی زانكۆوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوەو رونكردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەكە خرایە روو.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

لە پرێس كۆنفرانسێكدا.. گەورەترین پرۆژەی هاوبەشی زانستی راگەیەندرا Reviewed by Unknown on 11:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: