Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە بۆ هاوڵاتیان لە زیادبوونی دیاردەی فرۆشتنی دەرمانە گیاییەکان لە ڕیگەی ئۆنلاینەوە و هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ئەمەش دەقی ئاگاداریەکەیە:

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌لاییته‌كان به‌ تایبه‌تی فیسبووك ڕێكلام بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و كرێم ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌لكترۆنی (ئۆن لاین) ڕه‌واجی پێده‌درێت وجۆره‌ها ده‌رمانی گیایی و كیمیایی ده‌خرێته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی سه‌رنج ڕاكیشانی هاوڵاتیان، هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌رمانێك به‌ پێی ستانداردی جیهانی و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و له‌ شوێنه‌ مۆله‌ت پێدراوه‌كان نه‌فرۆشرێت ده‌بێته‌ هه‌ڕشه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان و له‌ بازرگانیكردن زیاتر هیچیتر نیه‌، ده‌بێت ده‌رمان شوێنی دیارو ناسراوبێت و ده‌ستی لێژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی پێڕابگات و له‌ كواڵیتی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی تری جوانكاری دڵنیابێت ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان . ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline


ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە Reviewed by Unknown on 11:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.