Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سودەکانی خەیار چین؟تا ئێستا زانیوتە ئەم سودانەی هەیە؟

خه‌یار یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ بڵاوه‌كانی جیهان، پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر خه‌یار ئه‌نجامداوه‌ و بەشێک لە سودەکانی بۆ له‌ش، ئاشكرا دەکەن‌.

خواردنی خه‌یار سودێكی زۆر به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ئەوەش به‌هۆی بونی بڕێكی زۆر له‌ شله‌مه‌نییه‌كان له‌ پێكهاته‌كه‌یدا، به‌جۆرێك ئه‌و ئاوه‌ی له‌ رێگەی خه‌یاره‌وه‌ ده‌ست له‌ش ده‌كه‌وێت، ده‌مێنێته‌وه و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاوی ئاسایی كه‌ پاش خواردنه‌وه‌ی به‌ چه‌ند سەعاتێک له‌ رێگەی میزكردنه‌وه‌ فڕێ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌كان، خه‌یار ئه‌نزیمی ئیریبسین له‌ پێكهاته‌كه‌یدایه‌، كه‌ یارمه‌تی كرداری هه‌رس كردن ده‌دات هه‌روه‌ها سودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه‌ و نه‌رمی پێده‌به‌خشێت و ماسولكه‌كانی به‌هێز ده‌كات. ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ رێگره‌ له‌ زو ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ و خاڵی سه‌ر پێست و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیریش دوا ده‌خات.

خەیار بەھای خۆراکی لاوازە بەشێوەیەک لە١٠٠ گرام خەیار تەنھا ٢٠ کالۆری دەدات، لە٩٦% ی ئاوە، ھەروەھا کالسیۆم و فسفۆرو کبریت و ئاسن و مەنگەنیزی تێدایە، کەمێکیش لەڤیتامینەکانی ” A  و C” تێدایەو چەند سودێکی گرنگی ھەیە لەوانە:

•  نەھێشتنی ژانە سەر.
•  تینوێتی دەشکێنێت و چارەسەری قەبزی دەکات.
•  چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکانی حەساسیەتی پێست و زیبکە.
•  ڕێ لەدڵەکوتە دەگرێت.
•  دابەزێنەری تای زۆرە.
•  پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە ھۆکاری دەرونی.
•  ڕۆنی خەیار و بەرھەمەکانی بەکاردەھێنرێت لەپێکھاتەکانی جوانکاری.
•  ئارامکەرەوی دەمارەکانەو چارەسەری نەخۆشیە دەرونیەکانە.
•  بەسودە بۆ نەخۆشی شەکرە، جۆرێک لەڤیتامینی تێدایە کە خانەکان دەپارێزیت و کبریتی تێدایە کە جوانی پێست و قژ و نینۆک دەپارێزێت.
•  میزھێنەرەو بەردو لمی گورجیلە لادەبات.
•  تۆوەکەی بۆ نەخۆشیەکانی سەرمابون و ھەوکردن و نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵەو بۆری میزو ھاوسەنگی کردنی ترشی گەدە بەکاردەھێنرێت.

بەڵام نابێت لەکاتی بونی ھەندێک نەخۆشیدا بەکاربھێنرێت وەک:

* نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم ، بەھۆی زۆری ئاو شێداری لەناویدا.
* نەخۆشیەکانی ڕەقبونی خوێنبەرەکان و ئیفلیجی و لەرزین.
* کەسانی بەساڵاچوو پێویستە کەمتر خەیار بەکاربھێنن.
* نەخۆشیەکانی ئازاری گەدە و جگەر یاخود ئەوانەی کۆئەندامی ھەرسیان لاوازە، خەیار گەدە دەئاوسێنێت و ئارەزوی خواردن ناھێڵێت چونکە ھەرسکردنی خاوە لەوانەیە ھەشت کاتژمێر لەگەدەدا بمێنێتەوە.

16683853_10156050695721509_866027634936590925_n




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سودەکانی خەیار چین؟تا ئێستا زانیوتە ئەم سودانەی هەیە؟ Reviewed by Unknown on 7:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.