بەرپرسی لقی ٢٣ سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووری کرد
رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ٢٣\٥\٢٠١٧ بەرێز کرمانج عبدللە بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری شاندێک لە ئەندامان و کارگێڕانی لق ،سەردانی دیوانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووری کرد، لەلایەن بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاری پەروەردەی و فەرمانبەرانی دیوان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..
لە دانیشتنێکدا بارودۆخی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە و ئەو کێشە و گرفتانەی دەبێتە رێگر لەبەردەم زیاتر بەرەوپیشچوونی کەرتی پەروەردە و فیرکردن باسی لیوەکرا ، لای خۆیانەوە وەفدی لقی ٢٣ ویرایی دەستخۆشی لەکار و پرۆژە و پلانەکانیان لە بواری پەروەردە و رۆڵی گرینگیان لە ئاوەدانی ناوجەکە هەموو ئامادەیی و هاوکاری و ئاسانکاریەکی خۆیان راگەیاند بۆ خزمەتی پەروەردە و قوتابیان و مامۆستایان لە داهاتوودا ، لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمێ بەڕیکران .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: