فەیسبووک خێرایی وەرگێران زیاد دەکات
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له خێرایی وه‌رگێڕان بۆ نۆ هێنده‌ی ئێستا زیاد دەکات.
کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، كۆمپانیاكه له ئێستادا به ٤٥ زمان خزمه‌تگوزاریی وه‌رگێڕانی هه‌یه و له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیی “ژیریی ده‌ستكرد”ه‌وه، خێرایی وه‌رگێڕان بۆ نۆ هێنده زیاد دەکات.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە فه‌یسبووك له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌رێكه‌وه كه CNNی پێده‌گوترێت، ژیرییه‌كی ده‌ستكردی به‌ره‌وپێش بردووه كه هاوشێوه‌ی مێشكی مرۆڤه.
ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە له‌جیاتی وه‌رگێڕانی وشه‌كان، كار له‌سه‌ر كۆی وشه‌كان ده‌كات و له واتاكه‌ی ده‌كۆڵێته‌وه، به‌مه‌ش وه‌رگێڕانێكی دروستتر پێشكه‌ش ده‌كات.
فەیسبووک ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە وه‌رگێڕانی دروست گرنگی زۆری بۆ لێكتێگه‌یشتنی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هه‌یه و له‌سایه‌ی ئەو تەکنەلۆژیایەدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به هه‌ر زمانێك بیانه‌وێت، به شێوازێكی دروستتر په‌یامه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه.
لەئێستادا ماڵپەرى فەیسبووک نزیکەى ٢ ملیار بەکارهێنەرى هەیە و تەنانەت بەکارهێنەرە چالاکەکانى ئەو تۆڕە لە دواهەمین مانگى ساڵى ڕابردوودا گەیشتنە ١ میار و ٨٦٠ ملیۆن کەس.
ئەمەش سەرەڕاى ملیۆنان بەکارهێنەرى تر کە ئەپڵیکەیشنەکانی سەر بە فەیسبووک بەکاردەهێنن لەوانە واتس‌ئاپ و ئینستاگرام و مەسنجەر.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: