به وێنه .. پێشانگای كاری دهستی له بنكهیهكی نههێشتنی نهخوێندهواری
لە کەرکوک پێشانگایەک بۆ ژنانی نەخوێندەوار بەڕێوەچوو و تیایدا چەند کارێکی دەستی نمایش کران.
پێشانگاکە لە بنکەی دڵدار بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بە بەشداری بنکەکانی تری نەهێشتنی نەخوێندەواری ژنان بەڕێوەچووە.
ئارەزوو شاتور بەڕێوەبەری بنکەی دڵدار وتی، پێشانگاکە بۆ ئەو خوێندکارە ژنانە کراوەتەوە کە ماوەی چەند ساڵێکه لە بنکەکانیان دەخوێنن و ژمارەی بەشداربوونیش ١٥٠ خوێندکار بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە پێشانگاکەدا چەندین بەرهەمی ئەو خوێندکارانە کە کاری دەستی بوون نمایش کراون.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەنها ئەو ژنانە وەرگیراون لە بنکەکانیاندا کە خەڵکی کەرکوک بوون، بەڵام لە ئەمساڵدا بەشێک لە ئاوارەکانیش وەرگیراون بە هەموو پێکهاتەکانەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
به وێنه .. پێشانگای كاری دهستی له بنكهیهكی نههێشتنی نهخوێندهواری
Reviewed by Unknown
on
5:12:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: