Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە ١٠ ڕۆژدا بەم شێوە ٥ کیلۆگرام لەکێشت دابەزێنە

دابەزاندنی کێش یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و چەندین ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی.

بە کەمێک دیقەت و سوود وەرگرتن لە تەکنیکێکی دروست دەتوانیت لە ماوەی مانگێکدا ڕۆژانە ٥٠٠ گرام لە کێشت کەم بکەیتەوە.

LACAXARRTE.jpg

چۆنیەتی دابەزاندنی ٥٠٠ گم لە ڕۆژێکدا

١- بۆ ئەوەی بتوانیت لەڕۆژێکدا نیو کیلۆ کەم بکەیت، پێویستە ئاگایی و زانیاری باشت لەسەر خواردنی کالۆری و سووتاندنی هەبێت.
تۆ پێویستە ڕۆژانە ٧٠٠ تا ١٥٠٠ کالۆری بخۆیت، بە هۆی وەرزش یان هەر چالاکییەکی ترەوە ٢٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کالۆری بسوتێنیت.

٢- پێویستە ژەمە خۆراکەکانت زیاد بکەیت، بەڵام لەهەر ژەمێکدا خواردنێکی سووک و کەم کالۆری بخۆیت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی چەوری لەلەشتدا کەم بێتەوە و لەشت دووچاری کەم ئاوی نەبێت.
ڕۆژانە پێویستە ٦ ژەمە خۆراکی سوکت هەبێت، هەر ژەمێک ماددەی خۆراکی بەسوودی وەک میوە، ماسی، مریشک، هێلکە و سەوزەمەنی تێدابێت و خۆت بەدوور بگرە لە خواردنەوە گازدارەکان و چەوریی و شیرینی، ئاگاداربە خواردنی بەیانی لەبیر نەکەیت.

٣- بۆ ئەوەی بتوانیت هەر ڕۆژێک نیو کیلۆ کەم بکەیت، پێویستە ڕۆژانە یەک بۆ دوو کاتژمێر وەرزشی ماسولکەکان ئەنجام بدەیت، دوای ئەوانەش لانیکەم یەک کاتژمێر ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەیت کە لێدانی دڵ خێراتر دەکەن، وەک پەت پەتێن یان پاسکیلسواری، وەرزش کردن بە ڕاهێنانی ئاسان دەست پێ بکە و وردە وردە ڕاهێنانەکان قورستر بکە، ئەوەش بزانە ئەگەر تا ئێستا وەرزشت نەکردووە ئەم کارە ئاسان نییە.

٤- ئەگەر بڕیارت داوە کە ڕۆژانە نیو کیلۆ کەم بکەیت، پێویستە بزانیت کە لە ڕۆژەکانی سەرەتادا زیاترین شتێک کە لەدەستی دەدەیت ئاوی لەشتە، لەبەرامبەر ئەمەدا ڕۆژانە لانی کەم پێویستە ١٢ تا ١٦ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە تا لەشت دووچاری بێ ئاوی نەبێت.

ئەرشیف




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لە ١٠ ڕۆژدا بەم شێوە ٥ کیلۆگرام لەکێشت دابەزێنە Reviewed by Unknown on 7:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.