مامۆستایەک بە چەقۆ کوژرا
لەگوندی چنارنەی سەر بە ناحیەی بنگرد لە قەزای دوکان بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ لە نیوان دوو بنەماڵەی ئەو گوندە ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا کە پیشەی مامۆستایە و 3 کەسی تریش کە باوک دوو برای مامۆستا کوژراوەکە بە سەختی ببریندار بوون.
لەم بارەوە ڕائید سەردار کوێخا پیرۆت بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی بنگرد تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند ” ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە نیوان دوو بنەماڵەی گوندی چنارنە شەڕ ڕوویدا و بەهۆی بەکار هێنانی چەقۆ لەو شەڕەدا گەنجێک بەناوی( ڕ ، ع ) کە پیشەی مامۆستایە و تەمەنی 26 ساڵە گیان لە دەست دا و باوک و 2 برای تری مامۆستا کوژراوەکە بەسەختی بریندار بوون”.
ناوبرا وتیشی ” دوای ئاگادار کردنەوەی پۆلیس و ئاسایش چونەتە ئەو گوندە و تەرمی ئەو مامۆستا کوژراوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ڕانیە کراوە و 2 برینداری تریش بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی سلێمانی کراون باوکی ئەو مامۆستایە نەخۆشخانەی ڕانیە چارەسەر دەکرێت ، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: