Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو خوێندکارانەی بەڕۆژوو دەبن

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە بەشێک لە تاقیکردنەوەکان یاخود هەمووی کەوتووەتە مانگی ڕەمەزانەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەریان هەیە و هەندێک ئارەزوو دەکەن کە لەگەڵ تاقیکردنەوەکانیاندا بەڕۆژووش بن، بەڵام چۆن دەتوانن هەردووکی بە ئەنجام بگەینن و سەرنجیان نەشوێت و کاریگەری خراپ لەسەر تاقیکردنەوەکەیان دروست نەبێت.

ئەو خوێندکارانەی بەڕۆژوو دەبن و تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن 

1-خواردنی تەندروست
بەشێکی زۆر گرنگە و دەبێت بایەخی تەواو بە جۆری خواردنەکەت بدەیت، بۆ ئەوەی مێشک چالاک بێت، بەتایبەتی خواردنی پارشێو و دەبێت هەموو ئەو خواردنانە بخۆیت کە خۆراک دەدات بە مێشک و تواناکانت زیاد دەکات وەک سەوزەکان جەرجیر و سپێناج و کاهو.

باشترە خواردنەکانت بە گشتی لەدوای ڕۆژوو شکاندن بەشێوەی وردە وردە بێت، نەک بەشێوەیەکی خێرا هەموو بەسەریەکەوە بخۆیت.

بۆ ئەوەی ڕێژەی شەکری خوێن ئاسایی بێت و زیادیش نەبێت، بایەخ بە خواردنی خورما بدە، چونکە هەم وزەشت پێدەدات.

زۆر گرنگی بە خواردنی چەرەسات و ماسی بدە، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و مێشک چالاک دەکات.

هەرگیز پاش خواردنی ژەمی سەرەکی ئێوارە خێرا شیرینی مەخۆ دووبارە، لایەنی کەم دوو کاتژمێری نێوان بێت، دەنا مێشک ناچالاک دەکات.

وازهێنان لە خواردنەوەی کافاینەکان بەشێوەیەکی زۆر وەک چای ڕەش و قاوە بەتایبەت لە پارشێودا، چونکە لەش وشکدەکاتەوە و زیاتر تینوت دەکات.

2-ڕێکخستنی کاتەکانت
بەگشتی هەوڵبدە سەرجەم کاتەکانت دابەش بکەیت، چونکە ناکرێت لەو کاتانەدا سەعی بکەیت کە هیچ هێز و توانات نییە، دەبێت بزانیت چ کاتێک زۆر گونجاوە بۆ کۆششکردن و مێشک چالاکە تا لەو کاتانەدا سەعی بکەیت.

3-کۆبوونەوەت لەگەڵ خێزانەکەت بەیەکجاری قەدەغە مەکە لە خۆت، بەڵکو کەمی بکەرەوە و هێندە گفتوفۆ و بەشداری کۆبوونەکانیان مەکە تا تاقیکردنەوەکانت تەواو دەبێت.

4-باشترین کات بۆ سەعی و کۆششکردن لە ڕەمەزاندا دوو کاتژمێر دوای پارشێوە، بەڵام دەبێت شەو لەکاتی خۆیدا تۆ خەوتبیت و بۆ پارشێوە هەستابیت نەک هیچ نەخەویت، چونکە لەو کاتەدا جەستەت پشوویداوە و وزەت هەیە.

5-ڕۆژانە دوو کاتژمێر تەرخان بکە بۆ چالاکی کۆمیدی و بابەتی خۆش، وەک وەرزش یان سەیرکردنی درامایەک یان قسەکردن و چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیانت.

6-باشترین خاڵ کەدەبێت لە بیری نەکەیت ڕێکخستنی خەو و ئاو خواردنەوەیە، دەبێت ڕۆژانە تۆ بڕی 8 کوپ ئاو خواردبێتەوە مەرج نییە تەنها لەڕێگایی ئاوەوە، بەڵکو دەتوانیت شەربەتە سروشتیەکانیش بخۆیتەوە، هاوکات دەبێت 6-8 کاتژمێت بخەویت.

7-ماوە ماوە لەنێوانی سەعیکردندا پاداشتێکی مێشک بکە بۆ ئەوەی پشوو بدات، بۆ نمونە بچۆرە باخچەکە هەوایەک هەڵمژە.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

حەوت ئامۆژگاری بۆ ئەو خوێندکارانەی بەڕۆژوو دەبن Reviewed by Unknown on 5:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.