Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمریکا: جوتێک پێڵاوی دزی بۆ خوشکە ٥ ساڵانەکەی بزان پۆلیس چیی کرد.

پۆلیس حاڵەتێکی دزی هەیە بگە شوێنی دیاریکراو.

لە ئەتلانتای ئەمریکا، ئەفسەری پۆلیس میلتۆن ، لەیەکەم هەفتەی دامەزراندیندا دەبێت کاتێک تەلەفۆنێکی بۆ دێت و دەڵێن بڕۆ بۆ فرۆشگای دۆلار کە فرۆشگایەکە لەئەمریکاو شتی هەرزانبایی لێدەفرۆشێت کە شتەکانی لە دۆلارێک بۆ ٤ دۆلار دەبێت.پۆلیسەکە کاتێک دەگاتە فرۆشگاکە دەبینێت کچێکی ١٢ ساڵانە ڕاگیراوە و تۆمەتی دزینی پێڵآوێکی ڕوبەروکراوەتەوە کە نرخەکەی ٢ دۆلارە.فرمێشک لەنێوچاوانی کچە ١٢ ساڵانەکەدایەو بەدەم گریانەوە بە پۆلیسەکە دەڵێ نازانیت کە ئەو پێڵاوە ٢ دۆلاریە چەند گرانە کڕینی لەلایەن خێزانەکەمانەوە! ئەو دەڵێ من تەنها ویستم دڵێ خوشکە ٥ ساڵانەکەم خۆشبکەم بەم کارەم

سەرەتای ژیانێكی نوێ بۆ خێزانی کچەکە:

پۆلیسەکە داوای لە کچەکە کرد لەگەڵی بڕوات و ماڵی خۆیانی پیشان بدات، کە پۆلیسەکە دەگاتە ماڵی کچە ١٢ ساڵانەکە دەبینێت. کە دەگەنە ماڵ میلتۆن دەبینێت لەماڵێکی بچوکدا دەژین لە شوێنێکی دورە دەستی شارەکە.شتو مەکی ماڵەکەیان هەمووی کۆن و شوێنی نوستنی نەگونجاوو نالەباری مالەکە بۆژیان چاوی میلتۆنی پۆلیسی خەمبارکرد

پۆلیسی کە چوە ماڵ دایکیانی بینی کە مناڵی لەباوەشبوو و دایکەکە چیرۆکی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانی بۆ گەڕاندەوەو وتی ئێمە خێزانێکی ٧ کەسیین وهاوسەرەکەم کاردەکات و من ناتوانم کاربکەم  چونکە پارەی حەزانەی منداڵانمان نیە..

میلتۆن بەکەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت: لەماڵەکە خواردنم نەبینی، و مناڵەکانیش لەمالدا بێ خواردن لەوێ بوون.بۆیە چوم بۆ دوکانێکی پیزاو ٤ پیزاری قەبارە گەورەم کڕی بۆ منداڵەکان .

دوای ئەوەش ٢ جاری تر پۆلیسەکە سەردانی ماڵەکەی کردوەو دایبی و جلو بەرگیبۆ بردوون.

دوای ئەمە چی ڕویدا؟

دوای ئەوە پۆلیسی شارەکە ئاگداری کارمەندەکەی خۆیان دەکاتەوە کە ڕوبەروی کێشە بوەتەوە بەهۆی ئەوکارەوە، بەڵام کێشەکە پێچەوانەبوو و لەڕێگەی ئەم پۆلیسەوە بنکەی پۆلیسی شارەکە چیرۆکی ژیانی ئەو خێزانەیان بڵاوکردەوە و بەمەش لە پەیج و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خواردن و پارەیان بۆ کۆکرایەوە.

پۆلیسی شارەکە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند پۆلیسی وەک میلتۆن کاری هەر ئەوە نیە یاسا جێبەجێ بکات بەڵکو دەبێت ببێتە بەشێک لە کۆمەڵگاو پێکەوە یاسا جێبەجێ دەکەن.

 www.zankoline.co وەرگێڕان /سایتی زانکۆلاین

سەرچاوە /سی ئێن ئێنی ئەمریکا




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەمریکا: جوتێک پێڵاوی دزی بۆ خوشکە ٥ ساڵانەکەی بزان پۆلیس چیی کرد. Reviewed by Unknown on 7:30:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.