بەپەلە، پەیامێک لە بزوتنەوە گۆڕانەوە
بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاراستەی هاونیشتمانیانی کوردستان و چین و توێژە جیاوازەکان و رەوەندی کوردی و لایەنەکان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ بەشداریکردنی ئێوە لە پرسەکەی سەلماندی کە ئەو سەرکردە نیشتیمانییە هی هەموان بو.
لە پەیامەکەدا هاتوە: کاک نەوشیروان هەمو ژیانی بۆ خزمەتی کوردو کوردستانو چەسپاندنی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی تەرخان کردبو. بەشداریکردنی ئێوە لە پرسەکەی سەلماندی کە ئەو سەرکردە نیشتیمانییە هی هەموان بو.
دەقی پەیامەکە
بەیاننامەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانو کەسوکارو هاوڕێیانی کاک نەوشیروانەوە پڕ بە دڵ سوپاسی هاونیشتمانیانی کوردستان لە هەر گوندو شارو شارۆچکەیەکی کوردستانو، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانو، رەوەندی کوردی لە تاراوگەو، تێکڕای چینو توێژەکانی کوردستانو، هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانو عیراقو، کەسوکاری شەهیدانو، زانایانی ئایینیو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیو، کونسوڵگەریو سەفارەتو نوێنەری وڵاتانی جیهانو، کەسایەتیو، نوسەرو، هونەرمەندو، پەرلەمانتارو نوێنەری رێکخراوە جیهانییەکان دەکەین، کە بەشداریان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنو پرسەی کاک نەوشیروان کرد چ بە ئامادەبونیان یان بە نامە یان بە تەلەفۆن پەیامی هاوخەمی خۆیان بۆ ناردوین، یاخود لە ماڵو شوێنی کارەکانیانەوە ماتەمیان گێڕا. هەروەها سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایشو پۆلیس و دژە تیرۆر دەکەین کە پاراستنی ئەمنییەتو سەلامەتی بەڕێوەچونی ئەم پرسەیان گرتبوە ئەستۆ. پێزانینو سوپاسی خۆمان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنو کارمەندەکانیان دەردەبڕین لە روماڵکردنی پرسەکەمان.
کاک نەوشیروان هەمو ژیانی بۆ خزمەتی کوردو کوردستانو چەسپاندنی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی تەرخان کردبو. بەشداریکردنی ئێوە لە پرسەکەی سەلماندی کە ئەو سەرکردە نیشتیمانییە هی هەموان بو.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٦/٥/٢٠١٧
سەرچاوە/سایتی سبەی
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: