Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەگەر ئازاری یەك قوتابی کورد لەبەغدا بدەن، ئاگر بەر بەغدا ئەدەم

”ئەگەر ئازاری یەك قوتابی کورد لەبەغدا بدەن، ئاگر بەر بەغدا ئەدەم” (عادل موراد ١٩٧٣)
ئەوەی سەرەوە قسەی عادل مورادە لەساڵی ١٩٧٣ بەرامبەر لێپرسراوی لاوانی بەعسی کردوەو هاورێیەکی بەم جۆرە چیرۆکی ئەم ڕوداوە دەگێرێتەوە:
عدنان گلی ٢٠١٧/٥/٤
بەندە سڵی ١٩٧١ بۆمە ئەندامی سانویاتی بەغدا / دیوی رصافە / لە سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. کاك عادل موراد سکرتێری یەکێتی قوتابیان بوو، ئەبوایە هەموو پێنج شەممان و جومعان لە سکرتاریەت بین لە وەزیریە.
کاك عادل هیچ کاتێك هەستمان نە ئەکرد کە لە ئێمە جیاواز بێت، بەڵکو هەمیشە برادەر و برادەری دڵسۆز بوو، چالاك بوو، دایم جوڵەی هەبوو لە ناومان، خۆشەویستی هەمو قوتابیان بوو بەتایبەتی قوتابیانی بەغا. کەسێکی خۆنەویست و موتەوازع و یاریدەر و هەڵویستی جوامێرانە هەبوو.
بەراستی زۆر یادگاریمان هەبوو، لێرەدا تەنها ئەم رووداوەتان بۆ ئەگێڕمەوە.
١٩٧٣/٣/٢٠ بوو لە ئیعدادیە نضاڵ لە بەغدا، ئەوکات (د.بەهزاد شێخ عەلی) لێپرسراوی قوتابیانی کوردستان لەو ئیعدادیە بوو، ئاهەنگێ سازکرا بەسەر پەسەرپەرشتی طەڵەبەی بەعس و کوردستان، ئەبوایە لە برگەی دوەم وتاری خۆمان بخوێنین بە بۆنەی نەورۆز، کەچی یەکەم وتاریان خوێند بەعسیەکان بەناوی (عید الربیع) وە نەیانهێشت وتارەکەمان بخوێنین و چالاکییەکامان پێشکەش بکەین.. بەندە وەکو میوان بووم.. کاك بەهزاد و کاك قەیس و چەند برادەرێکی خۆمان رێك کەوتین کە ئاهەنگەکە تێك بدەین، کاك قەیس و کاك بەهزاد وتیان ئێمە لە معاونەكە ئەدەین بەڵام ئەبێ قاعەکە تارێك بێت و منیان راسپارد بچمە دەرەوە و پلاکی سەرەکی دەرهێنم و ئەوان کاری خۆیان بکەن…
چی کارێك؟ بە شوشەی بیبسی کولا معاونەکەیان دایە بەری و خوێناویان کرد لەگەڵ چەند کەسێکی تر و خۆمان، لەو غڵبە غڵبەتیە خۆمان رزگار کرد و ڕامان کرد هەرکەسەو بۆ ماڵی خۆیان.
بۆ بەیانیەکەی ئەمنی بەغدا کاك بەهزاد و کاك قەیسیان گرتبوو، وە معاون و شەش کەس لە نەخۆشخانە کەوتن، من چوومە سکرتاریەت و کاك عادل منی بانگرد و داوای ڕاپۆرتی کرد لێم لەسەر رووداوەکە و لەگەڵ کاك عەدنان موفتی و ئازاد خەفاف و منشیان لەگەڵ خۆیان برد بۆ لای کریم المولا سکرتێری قوتابیان و لاوانی بەعس بوو، وە هەر لەبەردەم بارەگاکەیان کریم ملا وەستابوو، یەکسەر کاك عادل بە عەرەبی وتی (اذا تمسون اي طالب کوردی في بغداد بسوء تەرە بغداد ئەحرگە). بەکوردی (ئەگەر ئازاری یەك قوتابی کورد لەبەغدا بدەن، ئاگر بەر بەغدا ئەدەم). وە داوای کرد علی الفور برادەرانمان بەردەن و لجنەی تەحقیقی دەست بەکار بێت، وە هەر واش بوو دوای شەش سەعات بەریانیاندا و رزگارمان بوو.
بەراستی کاك عادل لە هەڵوێستی بۆێری زۆر دەوڵەمەندە لەو کاتەی لە بەغدا بوو، چوار ساڵ قوتابیانی بەغدا گەورەترین ڕووڵیان نواند بە سەرکردایەتی کاك عادل… تەمەن درێژی و تەندروستی باشی بۆ دەخوازم.
-هەر لەبەر ئەم هەڵویستانە زۆربەی قوتابیانی بەغدا کە کاك عادل بوە یەکێتی، چوونە ناو یەکێتی
 
عدنان گلی 2017/5/4



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەگەر ئازاری یەك قوتابی کورد لەبەغدا بدەن، ئاگر بەر بەغدا ئەدەم Reviewed by Unknown on 9:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: