ئەو پرۆفیسۆرەی بارزانی و کورسیەکەی بەهۆکاری قەیرانەکان زانی لە کۆنفرانسەکەی هەولێر دەرکرا
دوای ئەوە دوێنێ لە کۆنفرانسێکی زانکۆی کوردستان ، پرۆفیسۆر مایکل گۆتنەر وتارێکی کورتی پێشکەشکردو مەسعود بارزانی و دەستگرتنی بەکورسی دەسەڵات و جێنەهێشتنی کورسی بە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانی کوردستان لەقەڵەمدا ، ئەمرۆ بەرپرسانی زانکۆی کوردستان لەهەولێر نەیانهێشت پرۆفیسۆرەکە پانێلەکە پێشکەش بکات کە پێشتر لە بەرنامەی کۆنفرانسەکەدا جێگیر کرابو کە پرۆفیسۆری ناوبراو پانێڵێکی هەیە. هەر وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت و خشتەی بەرنامەی کۆنفرانسەکەی تێدایە ئەمڕۆ بەرنامەکەیان گۆڕیوەو پانێلی پرۆفیسۆرەکەیان لابردوە.
ڤیدیۆی وتارەکەی پرۆفیسۆرە ئەمریکیەکە:
خشتەی پرۆگرامەکانی کۆنفرانس کە دەریدەخات پرۆفیسۆرکەیان دەرکردوە لە کۆنفرانس
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئەو پرۆفیسۆرەی بارزانی و کورسیەکەی بەهۆکاری قەیرانەکان زانی لە کۆنفرانسەکەی هەولێر دەرکرا
Reviewed by Unknown
on
9:13:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: