Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شەش جۆری شەربەت چارەسەری کەم خوێنی دەکات

کەم خوێنی یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدار و باوەکان، کە ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە، بەهۆی خۆراکی ناتەندروست یان بۆماوەیی یاخود لەدەستدانی بەشێکی زۆری ئەنیمیای خوێن.

بەشێوەیەکی گشتی کەم خوێنی دەبێتە هۆی ئازاری سەر و لەهۆشخۆچوون و بێ هێزیی و شین بوونەوەی پێست و زۆر گرفتی دیکەی تەندروستی.

ئەو کەسانەی تووشی کەم خوێنی بوون دەتوانن لەماڵەوە، ئەم شەربەتانە زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتە بکەن:

شەربەتی هەنار
یەکێکە لە باشترین جۆری شەربەتەکان کە چارەسەری کێشەی کەمی ئەنیمیا و خوێن دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین 12 و ئاسن و چەندین پێکهاتەی خۆراکی دیکە، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هیمۆگلۆبین.

بەڵام پێویستە ئەو هەنارە سروشتی بێت و تازە بێت، بیکە بە چەند بەشێکەوە و لەگەڵ کەمێک ئاو و شەکر تێکەڵی بکە و بیخۆرەوە.

شەربەتی پرتەقاڵ
خواردنەوەیەکی زۆر باوە و باشترین چارەسەریشە بۆ کەم خوێنی، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کەدەبێتە هۆی مژینی ئاسن بۆ لەش، بەڵام زۆر گرنگە شەربەتی پرتەقاڵی سروشتی بێت.

شەربەتی تەماتە
تەماتە بڕێکی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی خوێن و دژە ئۆکسانە، هەر بۆیە زۆر گرنگە ئەو کەسانەی تووشی کەم خوێنی بوون تەماتە بکەن بە شەربەت بە خەڵاتەی کارەبای و لەگەڵ کەمێک شەکر تێکەڵی بکەن و بیخۆنەوە.

شەربەتی کیوی
بڕێکی زۆر شەکر و کانزا و ڤیتامینی تێدایە و دژە ئۆکسانە و ڕێگا لە هەوکردن دەگرێت و ڕێژەی خوێن بەرز دەکاتەوە لە لەشدا، دەکرێت لەگەڵ شەربەتی پرتەقاڵ تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە.

شەربەتی مێوژ
باشترین جۆری شەربەتە بۆ چارەسەری کەم خوێنی، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ئاسن کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێنی لەش.

شەربەتی چەوەندەر
یەکێکی ترە لەو شەربەتانەی سوودی زۆری بۆ لەش لەڕووی تەندروستیەوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەم خوێنن یان تووشی خوێن بەربوون دەبن.

چەوەندەرەکە بکە بە چەند بەشێکی بچوکەوە، لەگەڵ کەمێک ئاو و شەکر تێکەڵی بکە و بەخەڵاتە بیکە بەشەربەت و بیخۆرەوە.

 

s.xanan



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

شەش جۆری شەربەت چارەسەری کەم خوێنی دەکات Reviewed by Unknown on 1:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.