بەفەرمی یەکێتی داوای گۆڕینی یوسف محەمدی لەگۆڕان کردو گۆڕانیش لەوەڵامدا وتی داوای گۆڕینی مەسعود بارزانی بکەن
دوای ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ویستی ناوەندگیری بکات لەو بارودۆخە چەقبەستوەی کە کوردستانی تێکەوتوە، بەپێی سەرچاوەیەک کە بەسایتەکەمانی راگەیاندو نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ، لە کۆبونەوەکەدا یەکێتی داوای لەگۆڕان کردوە کە بەفەرمی سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕن بەکەسێکی تر بەڵام یەکسەر گۆڕان لەوەلامدا وتویەتی ئێوە مەسعود بارزانی کە بەناشەرعی لەسەر کورسی ماوەتەوە قسەی لەسەر ناکەن و دێن قسە لەسەر کەسێک دەکەن کە بەپێی یاسا لەوشوێنەیەو ماوەی تەواو نەبوە. شایانی باسە کۆبونەوەکە گرژیی تێکەوتوەو ئەندامانی گۆڕان بەوەفدەکەی یەکێتیان راگەیاندوە ئێوە بەرژەوەندی پارە گرێتان دەدات لەگەڵ پارتی بۆیە ئەم کارە دەکەن ئەگینا خۆتان لە ئێمە باشتر دەزانن بۆ وەزعی کوردستان بەم ڕۆژە گەیشتوە!
شایانی باسە کۆبونەوەکە بەو شێوە کۆتایی هات و هیچ ئەنجامێکی نەبوو
نووسراوه لهلایهن
zankoline
بەفەرمی یەکێتی داوای گۆڕینی یوسف محەمدی لەگۆڕان کردو گۆڕانیش لەوەڵامدا وتی داوای گۆڕینی مەسعود بارزانی بکەن
Reviewed by Unknown
on
8:09:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: