بۆ ئەوانەی کە لە یانەسیبی ئەمریکا بەشداربوون، ئەم زانیاریە زۆر گرنگە بیخوێننەوە
سایتی زانکۆلاین وەک یەکەم سایت لە کوردستان و عێراق هەر لەساتی ئاشکراکردنی فۆرمی پێشکەشکردنی یانەسیبی ئەمریکا ئاگاداری هاوڵآتیانی هەرێم و عێراقی کردەوەو پێشەنگبوو لە ئاسانکاری بۆ زانینی ئەم دەرفەتە. ئێستاش لەکاتی ئاشکراکردنی ئەنجامەکاندا هەزاران نامە هاتوە بۆ پەیجی زانکۆلاین لەفەیسبووک و پرسیاری جۆراوجۆر دەکەن. لێرەدا بە پێویستمان زانی کە ئەم زانیاریانە بخەینە ڕوو:
١- ئەم وێنەی خوارەوە دەڵێ ئێستا ناوت هەڵنەبژێرراوە بەڵآم بڕیاری کۆتایی نیە لەوەیە پرۆسێسی تر بکرێت . بۆیە تامانگی ٩ باشتر وایە کۆدەکەتا لابێت و ونی نەکەن لەم ماوەدا جار جار سەردانی سایتەکە بکەن و چێکی ئەنجامەکە بکەنەوە دیسان
٢- ئەم وێنەی خوارەوە دەڵێ:
ئەو زانیاریانەی داخلت کردوە راست نیە،و تکایە چێکی کۆدەکەو ناوی باپیرت بکە بزان راست داخلت کردوە؟
٣- ئەم وێنەی خوارەوە دەڵێ: تۆ زۆر لەسەر سایتەکە ماویتەتەوە دەرچۆ لەسایتەکەو دیسان کۆدەکە داخل بکەوە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: