Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌ بڕیارێک لەبارەی خوێندن دەردەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا منداڵان لەجیاتی شەش ساڵی، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە بچنە بەر خوێندن. گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت: بەهۆی زۆری تێچوو، پرۆژەكەوە ئێستا جێبەجێ‌ ناكرێت. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر پرۆژەیەكی وەزارەتی پەروەردە دەربڕی، کە داوای کردبوو لەجیاتی شەش ساڵی، منداڵان لە تەمەنی پێنج ساڵی دەست بە خوێندنی بنەڕەتی بکەن. سیوەیلی زۆرتر گوتی “ئەو پرۆژەیە زۆر باشە، بەڵام جێبەجێكردنی بۆ ئێستا زۆر قورسە، چونكە خوێندنی بنەڕەتی لە 9 ساڵەوە دەبێتە 10 ساڵ، ئەوەش داراییەكی زۆری دەوێت، بۆیە جێبەجێكردنی بۆ ئەمساڵ ‌و ساڵی داهاتوو زەحمەتە”. گوتەبێژی وەزارەتی پەرودە ئەوەشی خستەڕوو، گرفتێكی دیكە كە رووبەڕوویان دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەدا، چارەنووسی خوێندنی باخچەی ساوایانە كە ئێستا دوو ساڵە. گوتیشی “پرسیارەكە ئەوەیە ئایا دوای ئەو پرۆژەیە خوێندنی باخچەی ساوایان بە دوو ساڵی دەمێنێتەوە، یاخود تەنها دەبێتە یەك ساڵ؟ دەبێت ئەو پرسەش چارەسەربكرێت”. ئێستا لە هەرێمی كوردستان منداڵان لە تەمەنی 4 ساڵی دەچنە باخچەی ساوایان و، لە تەمەنی شەش ساڵیشەوە دەست بە خوێندنی بنەڕەتی دەكەن، لە زۆربەی وڵاتانی دنیاش منداڵان لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە دەچنە بەر خوێندنی بنەڕەتی.

shvan hewa



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە‌ بڕیارێک لەبارەی خوێندن دەردەکات Reviewed by Unknown on 1:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: