به‌یانامه‌ى رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى په‌یامنێری کەناڵی ئێن ئار تی لە کفری
به‌یانامه‌ى رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى په‌یامنێری کەناڵی ئێن ئار تی لە کفری
ماوه‌ى دوو ڕۆژه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری، په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له شاری كفری (ئارام به‌ختیار) له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و تائێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌میش به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌ستاوه به ناوزڕاندنى دادگا له مامه‌ڵه‌كردنى دا له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و پیاوه‌ى كه به نزیكه‌ى 11 ساڵ زیندانیكردن حوكم درا له دۆسیه‌یه‌كدا كه به “دزینی شیر و حه‌فازه” ناسراوه.
ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان، په‌نابردنه به‌ر یاسا له‌هه‌مو بارێكدا به گرنگ و ئیجابی ده‌زانین، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنى كار به كاردانه‌وه‌كان وه‌ك له‌م دۆسیه‌یه‌دا كراوه، به سته‌م ده‌زانین، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كارێكى رۆژنامه‌وانیی كردوه‌و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش ده‌یتوانى به‌هه‌مان رێچكه‌و شێواز وه‌ڵامى هه‌بوایه و قسه و رونكردنه‌وه‌ى خۆی هه‌بوایه، نه‌ك سه‌نگه‌ر له رۆژنامه‌نوسان بگرێت و رایانبكیشیته به‌رده‌م ئه‌و دادگایانه‌ى كه سه‌ربه‌و ئه‌نجومه‌نه خۆین.
جگه‌له‌وه‌ش ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه بوه‌ته بنه‌ما كه رۆژنامه‌نوس له‌سه‌ر كارى رۆژنامه‌وانیی ده‌ستبه‌سه‌ر “توقیف” ناكرێت، به‌ڵكو له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و له‌حاڵه‌تی تاوانباربونیش دا به پێبژاردن “غه‌رامه” سزا ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌م دۆسیه‌یه‌دا ره‌چاوى ئه‌و بنه‌مایه نه‌كراوه و رۆژنامه‌نوسه‌كه خراوه‌ته زیندانه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌توانرا تارۆژی دادگای به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرایه.
ئێمه وایده‌بینین ئه‌م كاره‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس (ئارام به‌ختیار) دا كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌گ و ریشه‌یه‌كى یاسایی هه‌بێت، له‌وه كه‌مناكاته‌وه كه په‌یامێكه بۆ چاوترساندنى رۆژنامه‌نوسان له‌وه‌ى خۆیان له باسی دادگا‌و پرسی دادوه‌ریی و عه‌داله‌ت به‌دور بگرن، ئه‌گینا ده‌توانرا ئه‌و رێوشوێنانه بگیرێته به‌ر كه ساڵه‌هایه‌و له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانى رۆژنامه‌نوسیی دا له‌دادگاكان ده‌گیرێته به‌ر، به‌ڵام دادگا‌و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری پێبزانن یان نا، به‌م كاره‌یان ئێمه‌ى رۆژنامه‌نوسان مكوڕ تر ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ى ره‌وشى داد و دادگه‌ریی له‌هه‌رێم زۆرتر كاربكه‌ین، به‌تایبه‌ت كه‌له‌كاتێكدا چه‌ندین دۆسیه‌ى جیاوازى داواكردن و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارانى باڵاده‌ست و به‌رپرس و حیزب له پشت هه‌یه‌و دادگا له ئاستى ده‌سته‌وه‌ستانه، كه‌چى رۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر كارێكى رۆژنامه‌وانى ده‌خاته زیندانه‌وه.
بۆیه هیچ پاساوێك به لۆژیكی نازانین بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌و داواى هه‌رچی زوترى ئازادكردنى ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه رێوشوێنى دیكه‌ى كارى مه‌ده‌نى ده‌گرینه به‌ر.
به‌ئیمزای رۆژنامه‌نوسان :
1- ئازاد عوسمان
2- جه‌زا محه‌مه‌د
3- دڵشاد ئه‌نوه‌ر
4- كاروخ عمر
5- گه‌رمیان حه‌مه‌ى پور
6- خالد عه‌بدولكه‌ریم
7- ئه‌یاد محه‌مه‌د
8- به‌ختیار كاكه
9- سه‌ریاس سه‌مین
10- دلیر كریم
11- سامان كه‌ریم
12- كاروان كه‌لارى
13- والى محه‌مه‌د
14-نیزام شه‌بیب
15-عومه‌ر عه‌لى
16- ئارام ئیكرام
17-دڵشاد سه‌ید عه‌لى
18- سه‌نگه‌ر حه‌مید
19-بریار محه‌مه‌د
20- ئه‌حمه‌د حه‌مید
21- ئاراز محه‌مه‌د
22- ئاراز زۆراب
23- هێمن محه‌مه‌د
244- هه‌ردى عوسمان
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: