بەپەلە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستیکرد بەناردنی پارە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵآت کە ماوەی ٢ ساڵە هیچی بۆ سەرف نەکردبوون
ناردنی پارەى کرێی خوێندنی کاندیدانی تواناسازی بۆ زانکۆکان 3-5-2017
– کاندیدانی بەریزی بەرنامەى تواناسازی وەک ئاگادارن ماوەى 200 رۆژ لەمەوبەر پارەى کرێی خوێندنی 17 کاندیدی تواناسازی راستەوخۆ نێردرا بۆ هەژمارەی بانکی زانکۆی VALPARAISO لە ئەمریکا .
– ئیستاش پارەى کرێی خوێندنی کاندیدانی تواناسازی چەند زانکۆیەکی تر راستەوخۆ نێردران بۆ هەژمارەى بانکی چەند زانکۆیەک وەک لە هاوپێچدا دیارە
– پارەى زانکۆکانی بەریتانیا بە پاوەن نێردراوە وەک لە هاوپێچدا دیارە
– پارەى زانکۆکانی ئەمریکا بە دۆلاری ئەمریکی نێردراوە وەک لە هاوپێچدا دیارە
– پارەى زانکۆکانی ئوسترالیا بە دۆلاری ئوسترالی نێردراوە وەک لە هاوپێچدا دیارە
– کاندیدان بۆ دڵنیاببون لە گەیشتنی پارەکان دەتوانن سەردانی زانکۆکانیان بکەن و بێ هیچ گرفتێک درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن
– ئەو کاندیدانەى خۆیان پارەى بەشیکی کرێی خوێندنیان داوە لە ماوەى کەمی داهاتوو لەلایەن وەزارەتمانەوە بۆیان خەرج دەکرێتەوە و پێویست ناکات مامەڵە پێشکەش بکەن
– ئەو کاندیدانەى وەزارەتمان پارەى بژیوی ژیان و دەرماڵەى هاوسەری و بیمە و هاوتوچۆیان قەرزارە بەهەمان شێوە لەماوەى کەمی داهاتوودا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتمانەوە بۆیان خەرج دەکرێت
– کاندید خۆی یان بریکاری بۆ مەبەستی وردەکاری خەرجکردنی پارە یاخود بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی ئەوپارانەى کە لای وةزارةتمان ماوە وەک کرێی خوێندن کە خۆی داویەتی یاخود بژێوی ژیان و دەرماڵەى هاوسەری پێویست ناکات سەردانی وەزارەتمان بکات چونکە پرۆسەکە بەردەوامە و بۆیان خەرج دەکرێت
– لەماوەى چەند رۆژی کەمی داهاتوودا پارەى ژمارەیەکی تری ئەو زانکۆیانە دەنێرین کە ناو و بڕی پارەى نەدراوی کرێی خوێندنی کاندیدانیان بۆ ناردوین و بەهەمان شێوە لێرەوە پۆستی دەکەین بەتایبەتی زانکۆکانی بەریتانیا و ئەمریکا و ئوسترالیا و مالیزیا و تورکیا . – سەرکەوتنی ئێوەى بەرێز لە پرۆسەی خویندنی باڵادا ئامانجی ئێمەیە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: