ئەنجوومەنى وەزیران پەسەندی کرد کە منداڵ لە پێنج ساڵیەوە بخرێتە بەر خوێندن
وەزارەتى پەروەردە پرۆژەیەکى دایە ئەنجوومەنى وەزیران بۆئەوەى لەمەودوا منداڵ لە تەمەنى پێنج ساڵییەوە بخرێتە بەر خوێندن، تەمەنى چوونە باخچەى ساوایانیش بۆ سێ ساڵیى کەمبکرێتەوە.
ئەنجوومەنى وەزیران پرۆژەکەى پەسەند کردووە، بەڵام کات و بودجە بۆ دەستپێکردنى پرۆژەکە دیارى نەکراوە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت سەرلەبەری سیستەمی پەروەردە پێویستی بە گۆڕینە.
لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان ئەم سیستەمە پەیڕەو دەكرێت، بەڵام ژمارەیەک لە شارەزایانى بوارى پەروەردە پێیان وایە هێشتا زووە ئەو سیستمە لە هەرێمى کورستاندا پەیڕەو بکرێت چونکە پێویستى بە دروستکردنى ژینگە و ئامادەسازیى هەیە.
منداڵ لەو تەمەنە کەمەدا پێویستی بەوەیە ئەو ژینگەیەى کە تیایدا دەخوێنێت بە ویست و خواستى خۆى بێت ئەگەر نا کاریگەریى خراپى دەبێت لەسەر زیرەکى و بیرکردنەوە و دەرونى منداڵەکە.
لە ڕابردوودا تا ئێستاشى لەگەڵدا بێت لە هەرێمى کوردستاندا منداڵ لە تەمەنى شەش ساڵییەوە دەخرێتە بەر خوێندن، لە ساڵانى ڕابردوودا هەندێک لە دایکان و باوکان ساڵێک زووتر منداڵەکانیان دەخستە بەر خوێندن، لە قوتابخانەکانیشدا بە گوێگر ناویان دەهێنرا، بەڵام بەهۆى کەمى بیناى خوێندن و قەرەباڵغى پۆلەکان لە ئێستادا کەمیکردووە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: