Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کە مناڵ تریش بوم بەیانیان زوو دۆشەکە میزاویەکەی خۆم ئەخستە ژێری ئەوو لێدانم توش ئەکرد

خوشکەکەم هێلکەی مریشکەکەی ئەدا بە منو
منیش دۆشەکە میزاویەکەی خۆم ئەدا بە ئەو
.ئامان من وام کرد تۆ وامەکە

حسێن علی شریف

خوشکەکەم وەک پاسەوانیکی ماندو نەناس ئێشکی بە دیار کولانەی مریشکە رەشەوە ئەگرتو هەر لە گەل دابەزینی هێلکەدا تاوەیەکی ئەهێناو تۆزیک ڕۆنی تی ئەکردو ئەیکردە هێلکەو ڕۆنو ئەیخستە بەردەستی من.
من ئەگەر جی زۆر جاراب بیانوم ئەهینایەوەو درۆم ئەکردو ئەمگوت برسیم نیە بەڵام خوشکەکەم هەرگیز کۆڵی نەئەداو هیلکەکەی دەرخوارد ئەدامو خۆشی نانە رەقەیەکی با جایەکی بێ شەکرەوە ئەخوارد.
خوشکەکەم جار جار کە یەک دو دینارێکی لە سەرفترەی خیرۆمەندەکان دەست ئەکەوت نەی ئەدا بە ماکسی یان وەک کچانی تر هەرگیز بیری لە ماکیاژو زنجیری ئاڵتون نەئەکردەوەو بە دزی منەوە پارەکەی ئەخستە گیرفانم.

خوشکەکەم گۆرەویەکانی بۆ ئەشتمو کونەکانیشی ئەدوریەوە پانتۆڵەکەی بۆ ئەشتمو بە کتری گەرم ئوتوی ئەکرد.
خوشکەکەم خۆی کە مەکسیەکەی کۆن ئەبو هەڵی ئەگێڕایەوە دیوی ئەودیو بەلام جەژنانەکەی خۆی ئەدا بە کراس بۆ من.
من هەرگیز بیرم نایە شتێکم دا بێت بە خوشکەکەم ئەوەی تەنها لە بیرمە
کە نەم ئەهێشت ئێوارانی رۆژانی هەینی سەیری فلیمە میسریەکان بکا
نەم ئەهێشت لە بەر خۆیەوە گۆرانی بڵێت
نەم ئەهێشت بە تەنها سەردانی هاوڕێکانی یان خزمەکانمان بکا
تەنانەت ئەو کاتانەشی زبڵی ئەبرد بۆ ڕشتن من موراقەبەم ئەکرد
من خوشکەکەم ناچار ئەکرد کە نامەی دڵداریم بۆ بگەیەنێتە خۆشەویستەکەم بەلام جاریک لە سەر نامەیەکی ئاسایی جوار رۆژ ئەوم بەستەوە.
من کە ژنم هینا خوشکەکەم ئەوەن دلخۆش بو گۆرانی بۆ ئەوتمو بە توندی هەل ئەپەری بەلام کە ئەو شوی کرد من دو رۆژ مالم جێ هیشتو مالی زاوام ئیجبار کرد کە بە دزیەوە بیگوازنەوە.

کە مناڵ تریش بوم بەیانیان زو دۆشەکە میزاویەکەی خۆم ئەخستە ژێری ئەوو لێدانم توش ئەکرد،بەڵام خوشکەکەم ئەوەن میهرەبان بو هەرگیز نەی ئەوت کە ئەوە کاری ئەو نەبوەو تاوانەکەی ئەخستە ملی خۆی.
ئێستا ئیتر کات بە سەر چوەو هەر کات لە غوربەت ئەگەڕێمەوە خوشکەکەم نابینم بە تاسەوە باوەشم پێدا بکاو ببورێتەوە.
ئێستا ئیتر خوشکەکەم لە نەخۆشیما سەرم ناشێلێتو لە خۆشیما هەڵ ناپەڕێ
ئێستا ئیتر من بۆنی پڵاوەخۆشەکەی ئەو ناکەم
ئێستا ئیتر من ئەبێت دڵی خۆم بەو خەیاڵە خۆش کەم کە لە ئاسمان ئەو ئەبینمەوە

ئێستا ئەڵێم

خۆزگە ئەمتوانی زەمەن بۆ دواوە بگێڕمەوەو پیاسەیەکی ئێوارانم لە گەڵ خوشکەکەم بکردایە .یان پێکەوە سەیری فلیمێکی ڕۆمانسیمان بکردایە یان گویم بۆ سل کردایەو پرچی خەمەکانیم داب‌هێنایە

من ئەوانەم لە دەست چوو بۆ ئەبەدیش بە ئازاری ویژدانمەوە ئەتلێمەوە بەڵام تۆ کاتت لە بەردەستایەو ئەحمەقی وەک من مەکە.
ئێستا ئەڵێم
هەرگیز بەزەییم بەو کچانەدا نایەتەوە کە برایان نیە
بەڵکو دڵم زۆر بەو کوڕانە ئەسوتێ کە خوشکیان نیە

ئێستا ئەڵێم
ئەو خانەوادانەی کە کوڕیان نیە وەجاخیان کوێر نیە
بەڵکو ئەوان لە بەهەشتێکا ئەژین کە ئەوەی کچێک لە ژیانیا نەبێت هەستی پێ ناکا

ئێستا بەو گۆرانی بێژەش ئەڵێم کە ئەیگوت

باخی بێ پەرژین زینەتی نیە
کچ بە بێ برا قیمەتی نیە
منیش ئەڵێم
هەمو خوشکێک وەزنی ئالتونی هەیە
تۆی گەمژە هیچ قیمەتت نیە

تێبینی /من هەرگیز ئەم شتە خراپانەم لە گەڵ خوشکەکانم نەکردوە بەڵام ویستم پەیامیک بگەیەنم کە پیم خۆش نەبو تۆ بکەمە ئەکتەر بەلکو پیم خۆس بو خۆم بکەمە ئەکتەر ئەگەر جی دەوریکی قورسو ناخۆشیش بو

16683853_10156050695721509_866027634936590925_n




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

کە مناڵ تریش بوم بەیانیان زوو دۆشەکە میزاویەکەی خۆم ئەخستە ژێری ئەوو لێدانم توش ئەکرد Reviewed by Unknown on 7:23:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: