Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زمانی كوردی دەبێتە زمانێكی نێودەوڵەتی

زمان ناسێكی كورد توانی زمانی كوردی وەك یەكێك لە زمانە نێودەوڵەتی و زیندووەكانی جیهان لە كۆنفڕانسە جیهانییەكان بناسێنێت.

(ئاریان تاوەگۆزی) زمان ناسی كورد توانی زمانی كوردی وەك یەكێك لە زمانە نێودەوڵەتی و زیندووەكانی جیهان لە كۆنفڕانسە جیهانییەكان بناسێنێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، لەمە بەدوا زمانی كوردیش دەچێتە ڕیزی زمانە نێودەوڵەتییە زیندووەكان و لە هەموو كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەكان دەبێت زمانی كوردیش لەگەڵ زمانەكانی دیكە بەكاربێت و بابەتەكانیش بۆ سەر زمانی كوردی وەربگێڕدرێن.

بەم پێیە لەمە بەدوا میوانانی كوردی كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەكان دەتوانن هاوكات لەگەڵ لێدوانی میوانەكانی دیكە، لێدوانەكان بە زمانی كوردی گوێبگرن و لە هەمان كاتدا بابەتەكان بۆ زمانی كوردی وەردەگێڕدرێتەوە.

ئاریان تاوەگۆزی لە دایكبووی هەرێمی كوردستانەو دەرچووی بەشەكانی زمانی فارسی، ئینگلیزی و عەرەبییە، ئەو لەمبارەیەوە وتی: بە فەرمی ناساندنی زمانی كوردی لە كۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەكاندا بەم مانایەیە كە چی دیكە زمانی كوردی زمانێكی ناوچەیی نییەو ئیشی نێودەوڵەتی پێ دەكرێت.

ئەو ووتیشی، ئەگەر لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیدا پێویست بە وەرگێڕان بۆ زمانی كوردی بێت، میوانەكان دەتوانن لە بەڕێوەبەرانی كۆنفڕانسەكە ئەم داوا یاساییە بكەن.
شایانی باسە كە زیاتر لە (60) هەزار وەرگێڕ ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی وەرگێڕانن كە ناوەندە سەرەكییەكەی لە جێنێڤە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زمانی كوردی دەبێتە زمانێكی نێودەوڵەتی Reviewed by Unknown on 5:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: