مایكرۆسۆفت شێرپه‌نجه له دنیادا ناهێڵێ
له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زانستیی گه‌وره‌دا، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕای گه‌یاند كه له ماوه‌ی 10 ساڵدا، به ته‌واوی كێشه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه نه‌هێڵێ و له ڕێگه‌ی پڕۆگرامسازییهكهوه، هه‌موو خانه تووشبووه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر دۆخی سرووشتیی خۆی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كۆمپانیای “مایكرۆسۆف” گه‌وره داهێنه‌ر و كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیی ئه‌مه‌ریكی، تیمێكی گه‌وره‌ی له بایلۆجی و پرۆگرامساز و ئه‌ندازیاران كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ وه‌ك چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێ، به‌و شێوه‌یه بچنه بنجوبناوانی نه‌خۆشییه‌كه و چاره‌ی ته‌واوی بۆ بدۆزنه‌وه.
زانایان ده‌یانه‌وێ كۆمپیوته‌رێك به‌رهه‌م بهێنن كه له ترشه‌ڵۆكی ناوكی پێكهاتبێ و بتوانێ بچێته ناو خانه‌كانه‌وه و هه‌ر گرفتێكی هه‌بێ بیدۆزێته‌وه و هه‌ر وه‌ك كۆمپیوته‌ر، ڕیستارتی بكه‌نه‌وه و خانه‌كان له شێرپه‌نجه ڕزگار بكه‌ن.
بڕیاریشه له‌م هاوینه‌دا، ئه‌و كۆمپانیایه، یه‌كه‌م تاقیگه‌ی خۆی بكاته‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
مایكرۆسۆفت شێرپه‌نجه له دنیادا ناهێڵێ
Reviewed by Unknown
on
12:06:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: