Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تخوا ئەم قسەيەم بگەيەننە مسعود بارزانى

تخوا ئەم قسەيەم بگەيەننە مسعود بارزانى

(حەیدەر محمود)

مردن بۆ هەمووانە و هەموومان دەمرين، ڕۆژێك تۆش ئەم ڕێیە دەگريتە بەر و با لە دواتەوە خةڵکانێك هەبن بنووسن:

ـ ئەى سەركردەيەكى چەنده خاكى بووى هيچ كۆشك و تەلارێكت دواى خؤت جێنەهێشت

ـ چەندە سادە بووى كاتێك دەهاتيە ناو شار كەژاوەى ئۆتۆمبێلەكانت خەڵكيان هەراسان نەدەكرد

ـ چەند دادپەروەر بووى نەوەكانت هەر لە كوردستان ژيان و هەر لێرەش خوێنديان و زانكۆ بەرزەكانى دەرەوەیان نەبينى

ئاى چەند لە خەمى هەژاران بووى تا مردى نەتهێشت مووچەى هيچ کەسێك دوا بكەوێت

ـ ئاى چ فريشتەيەك بووى تا مابووى چاوت لە پلەو پۆستى بەرز نەبوو! هەشت ساڵى شەرعى خۆت بەڕێ كرد و دواتر تەنها سكرتێرى حيزب بووى

ـ چەند پێشمەرگەیەكى دڵسۆز بووى، تا زيندوو بووى نەتهێشت هيچ پێشمەرگەيەك لە خانووى كرێدا بژيت

ـ چەند سادە بووى!! دەرگاى ماڵەوەت واڵا كردبوو و هەموو كەسێك دەيتوانى بە ئاسانى بتبينێت و قسەى دڵى خۆيت بۆ بکات

ـ چەند راستگۆ بووى دينار بە دينارى نەوتت بؤ خەڵك ئاشكرا دەكرد و هيچت له بانقةكانى دەرەوه دانەدەنا!!

ـ چەند ساده بووى سەرى ڕەشت كردبوو بە شوێنێكى گەشتيارى و تا مابووى هيچ بازگەيەكى لێ نەبوو و هەموو خەڵك بۆ گەشت رووى تێدەكرد

ـ ئاى چەنده خەمخۆرى وڵات بووى و تا مابووى كوڕەكانت هيچ پۆستێكيان نەبوو و هەر وەكو خەڵك دەژيا

خوات لەگەڵ فریشتەی بارزان

خەم خۆرەکەی هەژاران




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline


تخوا ئەم قسەيەم بگەيەننە مسعود بارزانى Reviewed by Unknown on 5:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: