لە زانکۆی سۆران خوێندکارێک بەیەکجاری لەزانکۆ فەسڵ دەکرێ
زانکۆی سۆران قوتابیەکی قۆناغی ٤ فەسڵدەکات .
بەپێی سەرچاوەیەکی سایتی زانکۆلاین لە زانکۆی سۆران، قوتابیەکی قۆناغی ٤ ی زانکۆ لە فاکەڵتی ئادابی زانکۆی ناوبراو فەسڵ دەکرێت و هۆکاری فەسڵکردنەکەشی ئەوەیە کە دەمەقاڵییان دەبێت لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی فاکەڵتیەکەو بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵیک دەوترێ بە لێدان قوتابیەکە دەکەنە دەرەوەی زانکۆکەو پاش ئەم ڕوداوە بریاری فەسڵکردنی هەتا هەتایی بۆ دەردەکرێت لە زانکۆی سۆران.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت قوتابیەکە پێشتر سزادراوە بەوەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام نەدات و لە خولی دوەم دوبارەی بکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش چوە سەردانی بەرپرسانی فاکەڵتی بەکات لە لیزینەی تاقیکردنەوەکان بەڵام لەوێ کێشە دروست دەبێت و ئەم بڕیارەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

نووسراوه لهلایهن
zankoline
لە زانکۆی سۆران خوێندکارێک بەیەکجاری لەزانکۆ فەسڵ دەکرێ
Reviewed by Unknown
on
12:54:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: