Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ بۆ مامۆستایان دەردەکات


وەزارەتی دارایی ھەرێم رێنماییەکی نوێ بۆ ئەو بەرێوەبەرانە دەردەکات کە بۆساڵی خوێندنی٢٠١٦-٢٠١٧ ئەرکی ھۆڵی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ٩ی بنەڕەتی ١٢ی ئامادەییان لە ئەستۆدایە و بەرپرسێکی پەروەردەش ووردەکاری رێنماییە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی بڵاودەکاتەوە.

ھاوکار کەریم بەرێوەبەری تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژھەڵات  راگەیاندنی ناوی ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ ئەرکی چاودێریکردنی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی قۆناغی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەییان دەکەوێتە ئەستۆ چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠ی ئەم مانگە و ڕۆژانی دواتردا ڕابگەیەنرێت.

ئاشکراشیکرد تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان لە ناوەراستی مانگی حوزەیراندا ئەنجامدەدرێت، بۆیە لەبەرواری ٢٢/٥ بۆ ٣١/٥ تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانە لەوکاتەدا مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە کە ناویان وەک چاودێردانراوە.

روونیشکردەوە لە بەرواری٧/٥/٢٠١٧رێنماییەکی نوێی وەزارەتی داراییمان بەدەستگەیشتووە کەواژووی رابەر سدیقی بریکاری وەزارەتی دارایی لەسەرە و تایبەتە بەو بەرێوەبەرانەی ئەرکی ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیان لە ئەستۆدایە کە تیایدا شێوازی خەرجکردنی پارەی ئەو مامۆستایانە و برەکەی تیادا دیارییکراوە.

وتیشی: بۆ ھەر بەرێوەبەری ھۆڵێک ڕۆژانە بڕی ٢٤ ھەزاری دیناری بۆ خەرج دەکرێت کە بڕی ١٤ھەزار دیناری تایبەتە بە ئەرکی بەرێوەبەرایەتیەکە و بڕی ١٠ھەزار دینارەکەی دیکەشی بۆ ھاتووچۆی بەرێوەبەرەکەیە کەپرسیار و دەفتەی تاقیکردنەوەکان لەپەروەردەکان دەگەیەنێتە خوێندنگەکان، دواتریش دەفتەری تاقیکردنەوەکان دەگەرێندرێتەوە لەمساڵدا دەبێت کار بەو رێنماییەی وەزارەتی دارایی بکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ بۆ مامۆستایان دەردەکات Reviewed by Unknown on 10:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.