Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانکۆی سلێمانی دوا مۆڵەتی دابە خوێندکاران بۆ تەسلیمکردنی ١٠٠ هەزار دیناری بەشە ناوخۆیی

بەپێی ئاگادارینامەیەک کە چەند خوێندکارێکی زانکۆ بۆ سایتی زانکۆلاینیان ناردوە تەئکیدیان کردەوە کە زانکۆی سلێمانی داوای لە قوتابیان کردوە سەردانی بەشی یاسایی بکەن و دوامۆڵەتیش ١ ی مانگی ٦ یان داناوە بۆ تەسلیمکردنی ١٠٠ هەزار دینار بە زانکۆ لەبری مانەوە لە بەشی ناوخۆیی.

شایانی باسە تا ئێستا زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی سلنوری ئەم دیو دێگەڵە پارەی بەشە ناوخۆییان نەداوە بە حکومەت و زانکۆکانی سنوری ئەودیو دێگەڵە پارەکانیان هەر لەسەرەتای ساڵەوە تەسلیم بە زانکۆو حکومەت کردوە.

خوێندکاران هۆکاری نەدانی ئەو بڕە پارە بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە بارودۆۆخی داراییان رێگەیان پێنادات ئەو پارە بدەن بە زانکۆ.

18787947_1834264220226590_1033971666_n18788357_1834264226893256_593750551_n




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

زانکۆی سلێمانی دوا مۆڵەتی دابە خوێندکاران بۆ تەسلیمکردنی ١٠٠ هەزار دیناری بەشە ناوخۆیی Reviewed by Unknown on 10:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: