Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆچى وێنەم لەگەڵ کاک نەوشیروان نیە

بۆچى وێنەم لەگەڵ کاک نەوشیروان نیە …
ساڵى 2009 لە گفتوگۆیەکدا کە دوو ئەزیزى ترم لەگەڵ بوو، کاک نەوشیروان وتى: هەر کەسێک چەند رەخنە و گلەیى و گازندەى هەبێت لەهەر بەرپرسێک، بەڵام کە دەیبینێت خێرا وێنەیەکى لەگەڵ دەگرێت، بەندەش وتم، کاک نەوشیروان ڕەنگە بەو شێوەیەش نەبێت، وتى چۆن؟ وتم دو ساڵە لەگەڵ جەنابتین و هیچ وێنەیەکیشمان نیە، هەندێک شت تەعمیم ناکرێت وتى: منیش مەبەستم لە هەموو کەس 

نیە بەڵام بە گشتى وان.
لەدواى ئەو ساتە زانیم کاک نەوشیروان حەزى بە وێنەگرتن نیە بەتایبەت بۆ ئەوانەى نزیکى بون و ئومێدى گەورەى لەسەر داهاتویان هەڵچنیبو، لە دواى ئەو ساتە سەربارى نزیکى و دەیان و سەدان و بینین، سەربارى هەموو شانازییەکم کە لەسەردەمى ئەو و زۆر لە نزیى ئەو ئەژیم(( جگە لە شوێنى ئیش و گردەکە و کەى ئێن ئێن، بەڵکوى شوێنى پشوى شەو و ڕۆژ)) نە داواى وێنەگرتنم لێکرد، نە شانازى ئەوەم پێبڕا وێنەیەکى لەگەڵ بگرم، پەشیمان نیم، چونکە ئەوەى ئەو حەزى لێنەبو نەمکرد، بەڵام بە کردار وێنەى ئەوم لەخۆمدا هەڵگرتوە …. 
ئەو نامەیەش هى ئەوکاتەیە و بە تەعمیم بۆ هەموولایەکى نارد …

دابان محمد




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بۆچى وێنەم لەگەڵ کاک نەوشیروان نیە Reviewed by Unknown on 2:20:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: