لە زانكۆی سلێمانی ڤیستیڤاڵی خواردن بەڕێوەچوو
ژمارەیەک لە خوێندکارانی سەرۆکایەتی بەشی شارستانی لە زانکۆی سلێمانی فێستیڤاڵێکی خواردنی خێرخوازییان بەڕێوەبرد و داهاتی ئەو ڤیستیڤاڵەش بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بوو.
خوێندکارەکان بە دەست و پەنجەی خۆیان خواردنەکانیان ئامادەکردبوو، تێچووی پرۆژەکە لە ئەستۆی خوێندکاران خۆیان بوو.
ئامادەبووان بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییان لە فێستیڤاڵی خواردن کرد، یەکێک لە ئامادەبووان کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو وتی، ئەم گەنجانە بە گیرفانێکی بەتاڵەوە لە خەمی خاوەن پێداویستی تایبەتدان و حکومەتیش خەمساردە لەئاست نەهامەتیەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەم فێستیڤاڵە لە زانکۆی سلێمانی ڕێکخرا و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکەش دەڵێت، لە بەرنامەیاندایە چالاکی زیاتر رێکبخەن بۆئەوەی خەڵکی کەمدەرامەت سودمەندبن لە داهاتی چالاکیەکانیان و دەشڵێت، ئامانجیان بە کەلتوورکردنی بەخشین و کاری خێرخوازییە.
سکرتێرى یەکێتى کەمئەندامانی ڕایگەیاند، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە بار و گوزەرانێکی خراپدان و پێویستە حکومەت و خێرخوازان ئاوڕیان لێبدەنەوە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: