باشترین كات بۆ سه‌عى كردن چ کاتێکە بۆ قوتابی
به پێى یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه مێشكى مرۆڤ له چه‌ند كاتێكدا زیاتر چالاكه وه‌ك له كاته‌كانى تر ، توێژه‌رانى ده‌رووناسى ئامۆژگارى خوێندكاران ده‌كه‌ن كه له‌م كاته‌نه‌دا سه‌عى بكه‌ن.
باشترین كات بۆ سه‌عى كردن چ كاتێكه؟
• كاتژمێر 4 بۆ 6 ى به‌یانى مێشكى مرۆڤ له 100% چالاكه.
• كاتژمێر 6 ى به‌یانى بۆ 7:30 ى ئێواره مێشكى مرۆڤ له 50% چالاكه.
• كاتژمێر 7:30 ئێواره تا كاتى خه‌وتن مێشكى مرۆڤ له 20% چالاكه.
له‌بیرمان نه‌چێت پێویسته خوێندكار ئه‌م ڕێنماییانه‌ش جێ به‌جێ بكات:-
• هه‌میشه له شوێنكى هێمندا سه‌عى بكات.
• پێویسته خۆى به‌دوور بگرێت له ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان ، باشتره كه هیچ ئامێرێكى ئه‌لكترۆنیت لانه‌بێت ،وه‌ك مۆبایل و ئایپاد و ته‌له‌فیزۆن.
• پێویسته له كاتى سه‌عى كردن‌دا خواردنێكى ته‌ندروست بخۆیت.
• هه‌رگیز به پاڵكه‌وتنه‌وه سه‌عى مه‌كه ، باشتره به پێوه یان به‌دانیشتنه‌وه سه‌عى بكه‌یت.
✍شڤان ھیوا
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: