ئەگەر خوێندکاری زانکۆی هەرگیز بیر لەشتی وانەکەیتەوە کە ٢ قوتابی زانکۆیەکی ئەمریکی لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ کردیان
زۆرجار خوێندکارانی زانکۆ بیرۆکەی شێتانە دێتە سەریاندا، بەتایبەتی لەکاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا. لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا ٢ خوێندکاری قۆناغی ٢ ی زانکۆ دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ستاتیستیک هەوڵ دەدەن دەستکاری وەڵآمەکانی خۆیان بکەن لەدەرەوەی هۆڵی تاقیکردنەوە. بۆ ئەم مەبەستە ٢ خوێندکارەکە پلان دادەنێن شەوی ڕۆژی تاقیکردنەوە بچنە ژوری مامۆستای وانەکەو دەفتەری تاقیکردنەوەکەیان دەستکاری بکەن کە لەوێ بە سکانتۆن ناودەبرێت کە وەرەقەیەکە تەنها بازنەیەکی تێدایەو ڕەشی دەکەیت کە وەڵام دەدەیتەوە. دوو قوتابیەکە لە رێگەی دەکتی ساردکەرەوەو گەرمکەرەوەی بینایەکەوە لە قاتی ٣ خۆیان دەگەیەننە ژوری مامۆستاکە بەڵآم نەیانزانی مامۆستاکە ئەڵێی دێوەو تا سەعات ١و نیوی سەرلەبەیانی لە ژورەکەی خۆیەتی و خەریکی کاری زانکۆیە. پێش ئەوە قوتابیەکان بچنە ژورەوەکەوە مامۆستاکە دەچێتە دەرەوەی ژورەکەی شتێک بخوات بەڵآم کە دەگەرێتەوە دەبینێت دەرگاکە ناکرێتەوەو شتێک لەبەردەم دەرگاکە دانراوە، بۆیە هاوار دەکات و ژمارە ٩١١ لێدەدات و قوتابیەکان رادەکەن بەڵام پۆلیس یەکێکیان دەگرێت و دان بەتاوانەکەیدا دەنێت و ئەوی تریشیان دوای چەند سەعآتێک دەستگیر دەکرێت. بەپێی سیستمی زانکۆکە ئەو خوێندکارانە بەیەکجاری لەزانکۆکە دەردەکرێن و ئێستا هەردو قوتابیەکە رەوانەی دادگا کراون بۆ بریاردان لەسەر کەیسەکەیان
وەرگێڕان لە ئنگلیزیەوە: سایتی زانکۆلاین
سەرچاوە/ کنتەکی ستەدی

نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: