یارییەكی بەربڵاوی منداڵان زیان بەمنداڵان دەگەیەنێت
خانمێک دەیەوێت دایك و باوكانی دیكە لەمەترسی ئاگاداربكاتەوە، دوای ئەوەی كوڕەكەی “خەریكبوو چاوێكی لەدەستبدات” لەكاتێكدا دەیویست هەندێک لە هونەر و ئەزموونەكانی خۆی لەگەڵ یارییەكەدا نیشانی هاوڕێكانی بدات . یاریەكە ناوی ( Fidget spinners) كە ئامێرێكی شێوە پەروانەی فڕۆكەیە كە بەهۆی بۆڵبرینەوە دەخولێتەوە، منداڵان بۆ پێشبڕكێكردن چێژی لێدەبینن سەبارەت بەوەی كامیان خاوەنی باشترین هونەرو ئەزموونن و ئەو یارییە بۆ زۆرترین كات و ماوە دەخولێننەوە . ئەم یاریە لەلایەن منداڵانەوە لەئێستادا بەشێوەیەكی بەرفراوان لە خوێندنگەكان لە سەرتاسەری بەریتانیادا ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێك بووەتە یارییەك كە هەموو منداڵان داوای دەكەن و دەبێت هەیانبێت .
دایكێكی خەڵكی ئوستورالیا كە بە (مۆڵی) ناسراوە زۆر ترسا دوای ئەوەی كوڕە تەمەن 11 ساڵەكە بەناوی (ئیسحاق) تووشی برینداربوونێكی قورس بوو، دوای ئەوەی یەكێك لەو یاریانەی بە ئاسماندا هەڵدا . مۆڵی بە كیدس سپۆت وتویەتی “كوڕەكەم یاریەكەی بە ئاسماندا كەمێك بەرزتر هەڵدا و نەیتوانی بیگرێتەوە، بەڵام هاتە خوارەوەو بەر تەنیشتی چاوی كەوت و برینداریكرد “. وتیشی “زۆر خۆشبەخت بوو كە چاوی لەدەستنەدا و بەر گلێنەی چاوی نەكەوت”.
ئامێرەكە چەندین شێوەو رەنگ و قەبارەی هەیە و لەبنەمادا بۆ لابردنی سترێسی منداڵان دروستكراوە، لە ئێستادا لەهەندێك لە خوێندنگەكان لەلایەن مامۆستایانی پەیوەندیدارەوە قەدەغەكراوە، چونكە پێیانوایە زیان بەمنداڵان دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی سەرنجیان لەسەر خوێندن دووردەخاتەوە . بەگوێرەی پێگەی ئەلیكترۆنی (كیدسپۆت) ئیسحاق تەنیشت و قەراغی چاوی بریندار بووە كە ڕێگری لە بینینی دەكات و دەبێت سەری بسوڕێنێت یاخود وەرچەرخێنێت بۆ ئەوەی ببینێت . مامۆستایان لە شانشینی یەكگرتوو لە ئێستادا ئەو یارییەیان لەزۆربەی خوێندنگەكاندا قەدەغەكردووە، خوێندنگەی (ساڵفۆرد) نامەیەكی بۆ دایك و باوكی خوێندكاران ناردووە لەهەفتەی رابردووداو تیایدا هۆكاری قەدەغەكردنەكەیان روونكردووەتەوە . لەنامەكەدا هاتووە “لە یاریكردن بە fidget spinners قەدەغەكراوە، لەبەرئەوەی زیان بە فێربوونی خوێندكاران دەگەیەنێت و مەترسیدارە، هەروەك هاتووە “هەر یاریەكی لەم جۆرە ببینرێت لەخوێندگادا دەستی بەسەردادەگیرێت “.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: