زانكۆی گەرمیان و زانكۆیەكی ئێران كۆنفرانسێكی ھاوبەشیان ئەنجامدا
زانكۆی گەرمیان، لە ئێران بە ھاوبەشی لەگەڵ زانكۆی ئازین شوشتری شاری شیرازی ئەو وڵاتە كۆنفرانسێكی زانستی بەڕێوەبردو و كۆنفرانسەكە بە سرودی نیشتیمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سرودی ئەی رەقیب دەستی بەكارەكانی كرد.
بەپێی راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان، توێژەرانی زانكۆكە ١٣توێژینەوەیان لە بوارەكانی دەروونناسی پەروەردەیی، زانستی كۆمەڵناسی و یاسا، پێشكەشكردووەو ھەندێكیان لەلایەن ئیدارەی كۆنفرانسەكەوە بە باشترین توێژینەوە ھەڵبژێردران.
فاروق عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، رایگەیاندووە، “زانكۆكەمان توانی پەیامی زانستی خۆی لە كۆنفرانسەكەدا بگەیەنێت”.
وتیشی”ئامانجمان بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆمان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوەی ھەرێمدا”.
ھێمن محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی زانكۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەكردووە، كۆنفرانسەكە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەچووەو بە سروودی نیشتیمانی كۆماری ئیسلامی ئیران و سروودی ئەی رەقیب دەستیپێكردووە.
لەساڵی٢٠١٥بۆ٢٠١٦ زانكۆی گەرمیان پێنج یاداشتی زانستی لەگەڵ زانكۆكانی ئێراندا واژۆ كردووە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: