Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەمساڵی دیاری کرد و ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵیشی بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەستنیشانکرد.

پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کرد، تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لەگەڵ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بۆ خولی دووەم ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧، لە ڕۆژی ٢٠ی ئابدا دەستپێدەکات.

ئەوەشی وتووە، تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لەگەڵ پەیمانگەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە لە ڕۆژی ٩ی ئەیلولدا دەستپێدەکات و ڕۆژی ١٧ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تاقیکردنەوەی خولی دووەمی بابەتە لاوەکییەکان، خوێندکارە ماوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی (ئاین، هونەر، وەرزش) لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلولدا ئەنجامدەدرێن.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەگەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشوو بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەکە دەکەوێتە ڕۆژی دواتر و بەهەمان خشتە دەبێت.

پەروەردەی سلێمانی ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵی بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ دیاری کردووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دیاریكرا Reviewed by Unknown on 2:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: