وانەیەک بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن زیاد دەکرێت
بریارە وانەیەك بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانکۆ و پەیمانگاکان زیادە بکرێت، لەم بارەیەوە پەرلەمانتارێك زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی لە فەیسبووک، ڕەنگین عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کاتی ھەموارکردنی یاسایی شەھیدان بڕیاردرا وانەیەک بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ھەموو قۆناغەکان زیاد بکرێت، بە ناوی (تاوانەکانی حزبی بەعس) و دواتر دەنگی لەسەر دراو کرایە یاسا و لەوێوە بۆ حکومەتی عیراقی نێردراوە، ئێستا لیژنەیەک دروست دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو مادەیە .
ئەو پەرلەمانتارە راگەیاند: پرۆگرامەکە، تەواوی تاوانەکانی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕی تێدا کۆدەکرێتەوە لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا رووخاندنی، ھەموو تاوانەکانی دەرھەق بە گەلی کورد لە جینۆساید و کیمیابارانکردن و کوشتن و لە سێدارەدان و رووخاندن و وێرانکردنی گوندەکان و دەرکردنی کورد لەسەر زەوی و ماڵی خۆیی و تەعریب کردن، ھەر تاوانێکی تر ئەنجامیداوە، لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانکۆ دەخوێنرێت لەسەرتا سەری عیراقدا.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: