وەزیری پەروەردە سيستەمی خوێندنی پیشەی پەسند کرا
سيستەمی خوێندنی پیشەی پەسند کرا
____________________________________
له بڕگه‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده، دوو ڕاپۆرتى پێشكه‌ش كرد. له ڕاپۆرتى یه‌كه‌مدا باسى له پلانى چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردنى خوێندنى پیشه‌یى و چۆنیه‌تیى دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندى له‌نێوان بازاڕ و خوێندنى پیشه‌ییدا كرد، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وى ناوخۆى قوتابخانه‌كانى فێركردنى پیشه‌یى له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به هاوكاریى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕ‌ۆشنبیرى “یوونسكۆ”، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى له عیراقدا، ئاماده كراوه.
به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك به ناوى خۆیان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران گرنگیى خوێندنى پیشه‌یى و پێگه‌یاندنى كادیرى پیشه‌یى به‌پێى پیداویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و داواى كرد نه‌خشه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه ئاماده بكرێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه پێویستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
له ڕاپۆرتى دووه‌مدا به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كى گشتى باسى له بارودۆخى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان كرد. تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مساڵ ساڵێكى قورس بوو بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به هۆى بایكۆت و ده‌وامنه‌كردنى چه‌ند شوێنێكه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له كۆتاییدا وه‌زاره‌ت توانى له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئێستاش به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌وام به‌رده‌وامه و هه‌موو تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان به یه‌كگرتوویى له كاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن.
له ڕاپۆرته‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده ئامارێكى خسته ڕوو، تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه (5275) بیناى قوتابخانه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، جگه له قوتابیانى ئاواره (1706509) قوتابى له هه‌رێمى كوردستان و (162673) و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌یى هه‌یه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و پلانى وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، تا كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده نه‌بێت.
دواتر ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان چه‌ندین سه‌رنج و تێبینییان ده‌رباره‌ى ڕاپۆرته‌كه خسته ڕوو. له كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بۆردى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆ ببێته‌وه و به وردى له بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه، تا پلانێك بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانى بوراى په‌روه‌رده ئاماده بكه‌ن.
لە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi0nY1-RGUIpYIE9iTJuyfStp8lklzDRI0uLmQfWKDmoTwdMwJ0CPOO3OzS_zV7kZz8EsUkTrPjt-ugc-o_K46KqhyzapHUeuSA9Jov_Ha6mzL-uyxqnMn0APPrWqzysOC8D57NapjX4Yg/s72-c/Xendga-kurdi-logo-.png)
ليست هناك تعليقات: