راپۆرت لەسەر(كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی )
هه‌ر سه‌رده‌مێكی ژیار‌و ژیانی مرۆڤه‌كان به‌ناوێك ناوزه‌ند ده‌كرێت قۆناغه‌كانی گه‌شه‌و شارستانی‌و داهێنانه‌كــانی مرۆڤی پێده‌ناسرێته‌وه, وه‌ك ده‌زانین ته‌كنه‌لۆجیا به‌رهه‌می یه‌كێكه له‌و شۆرشانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی داوه , هه‌روه‌ك شۆرشی كشتوكاڵی كه گۆرانكاریه‌كــــی گه‌وره‌بوو له مێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا و بووه هۆی نیشتـــه‌جێبونی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوایشدا شۆرشی پیشه‌سازی ئه‌وڕۆڵه گه‌وره‌یه‌یی بینی له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا و بووه هۆی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی . به‌هامان شێوه ته‌كنه‌لۆجیاش ئه‌توانین به‌شۆرشێك نـــــــاوزه‌ند بكه‌ین كه به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤه‌و له‌ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی زانست هاته ئاراوه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو, بێگومان ووڵاتــــــــــانی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له‌گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیاو به‌كارهێنانی بۆخزمه‌تـــــی مرۆڤایه‌تی.
به‌ڵام لێره‌دا به‌كوتی باسی كاریگه‌ریه‌كــــانی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له‌هه‌ناوی ووڵاتانی گه‌شه‌كردوه‌وه هاتۆته بوون به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسكانه گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌جیهانی بوون ئاره‌زوی كۆمپانیاكان بۆبه‌ده‌ست هێنانی قازانجێكی زۆر هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن زۆرترین ئامێر ده‌خه‌نه بازاره‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌وڵه‌كـــــــانیان سنوردار كراوه , به‌یاسا رێكخراوه چه‌ندین توێژینه‌وه
له‌ناوه‌نده زانستی و ئه‌كـــادیمیه‌كاندا ده‌كرێت بۆ ده‌رخستنی لایـــــه‌نی باش و خراپی ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌وڵدان بۆدۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كه به‌كۆمه‌ڵـــــگه ده‌گات , لێره‌دا دێینه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی .
ئێمه‌ش وه‌كو هه‌مووكۆمه‌ڵگه‌كانی ناوچه‌كه ئاشنا بووین به‌به‌كارهێنان و سوود وه‌رگرتن له‌و ئامێرانه‌ی كه به‌رهه‌می شۆرشی ته‌كنه‌لۆجین بێگومان له‌گه‌ڵ خۆیدا چۆن قازانجێكی زۆرمان لێكردووه به‌ده‌ریش نییه لــــــــه زیانه‌كانی كه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌دات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان ڕۆلێكی سه‌ره‌كیمان نه‌بووه له‌و شۆڕشه‌دا زیاتر وه‌كو به‌كارهێنه‌ری ئامێره‌كان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كـردووه بۆیه نامۆین به زۆر لایه‌نی , وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌بێ لایه‌نی زانستی وئه‌كادیمیمـان هه‌ستن به توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكـی وده‌رخستنی لایه‌نی باش و خراپه‌كانی .
بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م لـــــــــه‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوێتی بێگومان حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست چاودێری كۆمپانیاكان بكات وه رێكیانبخات به‌گوێره‌ی یاسا‌و پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان . لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجیانه بكه‌م كه كۆمه‌ڵـــــگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌كاری ده‌هێنن ئه‌ویش په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌روه‌ها تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان , له جیهانی ئه‌مرۆدا به‌تایبه‌ت ووڵاته پێشكه‌ووتووه‌كان ته‌كنه‌لۆجیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئــــاستی پێشكه‌وتنیشی مه‌ودای داكشان و به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشانی كێرڤی ژیان داگیر ده‌كات, هه‌ر لـــه سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه ئه‌توانین بڵیین هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌كو گوندێكی بچوكی لێهاتووه رۆژانه كێت ده‌وێت له‌و جیهانه به‌رینه‌دا ئه‌توانین له‌ماوه‌ی چــاو ترووكانێكدا په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌یت و راز‌و نهێنی خۆتی بۆ هه‌ڵ رێژی یان هه‌ر ڕوداوێك له ئه‌وروپا یا ئه‌مریكاڕوویدا لـه‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌گات به ئێمه . بۆ قسه‌كردن لـــــــــــه‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاو بۆچونی جیاوازهه‌یه هه‌ندێك پێیان وایه له‌ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا په‌یوه‌ندییه مرۆییه پڕله‌هه‌ست‌و سۆزه جوانه‌كان خه‌ریكه له‌نێوده‌چن , پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا دونیایه‌كی ساردوو سڕی په‌یوه‌ندی درووستكردووه‌و به‌رهه‌م هێناوه .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێك پێیان وایه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو ئه‌نته‌رنێت به‌تـــــــــایبه‌ت له‌نێویشیاندا فه‌یسبوك په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شێوازێكی جیاوازیان به خۆیانه‌وه بینیوه جۆرێك له گه‌رم و گووڕی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌نێو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هاتۆته ئاراوه به جۆرێك هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كان بخوڵقێنێ سه‌ره‌ڕای جیاوازی ڕه‌نگ و شێوه‌یان به‌ڵام ناش بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه گله‌یی زۆر له گه‌نجان ده‌كرێت چونكه دابڕاون له كۆمه‌ڵگه‌و بۆته هۆی گۆشه گیریان به تایبه‌ت به‌شداربوانی فه‌یسبوك . هه‌ر له‌جیهانی ئه‌مرۆ به‌كار هێنانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌ر نێت‌و مۆبایل بۆته خوی ڕۆژانه‌و كاری هه‌میشه‌یی مرۆڤه‌كانی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه دیاره ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ش به هه‌موو ڕووه باش و خــــراپه‌كانییه‌وه هاتۆته نێو ژیانی رۆژانه‌مان بۆته هاوڕێیه‌كی هه‌میشه‌یی ژووری ماڵه‌كـــانمان و ئۆفیس و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كــی به‌رنامه‌بۆ دارێژراو
درووست به‌كار بهێنرێت ده‌توانین زۆر سودی لێوه‌رگرین له به‌ڕێوه بردن وجێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی نازانستی وهه‌ڕه‌مه‌كی به‌كـــار هێنرا ده‌بێته هـۆی به‌فیڕۆدانــــــــی كاته كانی ژیانمان ئه‌وكات زیانی زۆرتر ده‌بێت وه‌ك له قازانج.
*هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان له چاو ووڵاتانی تری دونیا دره‌نگتر ئاشنـا بوون به‌ته‌كنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مه‌كــــــــانی بێگومان ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری و هه‌ژاری خه‌ڵكـی عیراق و هه‌رێمی كوردستــان ئـه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ گه‌لانی عیراق و كوردستـــان ده‌ستیان پێگه‌شتبێ , ئه‌گینــا له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
خێرا بڵاو بووه‌یه‌وه كه واته ئه‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستان له‌و گه‌لانه‌ن كه به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان وده‌ستیان نه‌بووه له به‌رهه‌م هێنانیدا به‌پێچه‌وانه‌ی ووڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا كه به‌رهه‌م هێنه‌روو به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی هێشتا له جیهاندا ووڵاتانێك هه‌ن كه‌نه‌به‌رهه‌م هێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان ونه‌به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان به‌تایبه‌ت ووڵاتانی هه‌ژاری ئه‌فریقا, لێره‌وه ئه‌توانین بڵێین كه ته‌كنه‌لۆجیا له‌ووڵاتانه‌ی به‌كـــار به‌رن دوو جۆر كاریگه‌ری هه‌یه: ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌كارووباری حكومه‌تیان سیستماتیكه‌كاریگه‌ری ئه‌رێنی وباشی كردووه‌له‌سه‌ربه‌ره‌وپێشچوونی حكومه‌ت كاروباری هاوڵاتیان له‌لایه‌نه جۆر به‌جۆره‌كانی ژیاندا:به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان‌و حكومه‌تیان ناسیستماتیكه به‌داخه‌وه ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری خراپی كردووه له‌هه‌موجومگه‌كـــــانی ژیان بۆته هۆی نه‌هێشتنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ودابڕانی كۆمه‌ڵگه له‌یه‌كتر چه‌ندین كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆر كه به‌داخه‌وه له‌كوردستان ئه‌م دیارده‌یه زۆر بوونی هه‌یه به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی كه خۆیان به‌رهه‌م هێنه‌روبه‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیان بۆته هۆی زیاتر گه‌شه‌كردنی ئابوری وشارستانی وبه‌ره‌و پێشچوونی كاره‌كانیان و سه‌رچاوه‌ن بۆداهێنانی زیاتر‌و زیاتر.
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

ليست هناك تعليقات: