Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کە نانیان خوارد قاچیان ڕائەکێشنو گونیان شۆڕ ئەکەنەوە بی ئەوەی یەک دەنکە برنجی بەردەمی خۆیان لاببەن.

کۆمەڵگاوی کوردی و دیاردە قیزەونەکانی.

ستونی ڕۆشنفکر : حسێن علی شریف

کوڕەکەم کوڕمە هەتا ژن ئەهێنێت کچەکەم کچمە هەتا ئەمرێت سێ دانە کچی جوانو نازداری هەیە کچە گەورەکەی دکتۆرەو ناوەندەکەی ئەندازیارو بچوکەکەی یەکەمی پۆلەکەی خۆیەتی. کەچی باجی نەزیرە ئەیگووت وەی توخوا کا قادرو ئافتاو خان زۆر ڕێکو پێکن بەس خۆزگا وەچاغ کوێر نەبونایەو خوا کوڕێکی بدایە پێیان. پێنج کچی نازداری هەیە هەمویان لە فریشتە ئەچن کەچی بە چڵمنە خوێڕیەکەی برایان کە بۆنی تەپڵەکی جگەرەی لێ دێت ئەڵێن عەزیز تاقانە! شیلان گەر بیەوێت سەردانی هاوڕێ کچەکەی بکا ئەبێت بەر لە هەفتەیەک داواکەی پێش کەشی دایکی بکاتو ئەویش بە هەزار پاڕانەوەو ترسو لەرز ئەنجا ئەتوانێت بە باوکی کچەو قاسمی برای بڵێت. کەچی قاسم تەنها مەگەر خەوو برسێتی زەفەری پێ ببات ئەگینا سەر ناکاتەوە بە ماڵاو لە رۆژیکا لانی کەم حەوت سەعاتی لە نێرگەلە خانەکە ئەباتە سەر. تەڵێک لە قژی کچەکەی دیار بێت وەک ئەوەی مار پێوەی بدا هاوار ئەکاتو ئەنەڕێنێ.بەڵام بەر ئاوێنەی حەمامەکە لەجێڵی قژو شانەو موکێشی کوڕەکەی زیاتر هیچی تر نیە کەچی ئاساییە. جگە لەوەش نیوەی معاشەکەی باوکی بۆ حەلاقی کورەکەی ئەروات جونکە کاکم هەر رۆژەی ستایلێکی قژی هەیە. ئەو کاتەی کە کچەکەی سەیری تەلەفزیۆن ئەکاو لە نەگبەتی ئەو دیمەنی ماچ کردنی کچو کوڕێک نیشان ئەدرێت ئیتر دایکەکەو باوکەکە بە هەردوکیان پەلاماری کۆنتڕۆلەکە ئەدەن بۆ گۆڕینی کەناڵەکە ،بەڵام کوڕە نازدارەکەیان ئەوەن سەیری سایتە پۆرنۆکانی کردوە ڤایرۆسی ئەو سایتانە نەک تەنها لە فەیس بوکەکەی خۆی بەڵکو رۆشتوە بۆ هەمو هاوڕێکانیشی.کەچی دواتر نامەیەکی نوسیوە برادەران داوای لی بوردن ئەکەم لە ئەکاونتەکەی منەوە لینکیک دابەزیوە ئیوە ئەزانن ئەوە لە ئەخلاقی منەوە دورەو هاک کراوم.! وەک وتم کچەکە بۆی نیە سەیری ماچی کچو کوڕێک لە تەلەفزیۆنا بکا بەڵام هەمان کچ ناچارە رۆژانە دەرپێ زەردو بە شەهوەت بۆگەنەکەی براکەی بشوات. کچەکە ئەبێت خواردنەکە دروست بکا ئەبێت بیخاتە بەردەستیان دوای ئەوەش نێرینەکان خواردنەکەیان خوارد هەر لەویدا قاچیان ڕائەکێشنو گوڵو گونیان شۆڕ ئەکەنەوە بی ئەوەی یەک دەنکە برنجی بەردەمی خۆیان لاببەن. وەک وتم بە کاک قادر ئەڵێن وەجاخی کوێرە چونکە کوڕی نیە کەچی بە سەعەی نەجیبە ئەڵێن وەجاخ رۆشن چونکە سێ کوڕی هەیە. کچەکانی کاک قادر هەمویان خویندەوارو خاوەن شەهادە .بەلام وەرن بۆ لای کوڕەکانی سەعە گەورەکەیان ئەوەندەی لە سجنە ئەوەندە لە ماڵ نیە سەعە بەس فریای ئەوە ئەکوێت سوڵحی بۆ بکا. ناوەندیەکەیان هەتا یەکی ناوندی خویندوەو رۆژ نیە لە بلیاردەکەی ئازادی کا قادر شەڕێک نەکا. بچوکەکەشیان کە تەمەنی ١٦ ساڵە بە نەعلیکو قەمیسیکی ڕەشەوە کە هەتا سەر ناوکی دوگمەکانی کراوەتەوە بە سەر ماتۆڕێکەوە تەاوی مەکتەبی کچانو ئەو گەڕەکە زەلزەلەیەتی بە دەستیەوە. کاتیک ئەبینێ کوڕەکەی خەریکی دڵداریە زەردە خەنە ئەیگرێتو ئەڵیت ئازایە لە باوکی خۆی ئەچێت. بەڵام وەی بە حاڵی کچەکەی ئەگەر حەز لە کوڕێک بکات دیارە خۆ ناڵێت ئازایە لە دایکی خۆی ئەکا! . هیچ من ناکوژیت کاتیک مالیک کوریان نیە ئەڕۆن بۆ سەر شەخشو پەنا ئەبەنە بەر نوشتەو جادو بۆ ئەوەی خودا کوڕێکیان بداتێ.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

کە نانیان خوارد قاچیان ڕائەکێشنو گونیان شۆڕ ئەکەنەوە بی ئەوەی یەک دەنکە برنجی بەردەمی خۆیان لاببەن. Reviewed by Unknown on 12:34:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.