وەزیری پەروەردە سزای سێ مامۆستا دەدات لە بەر ئەوەی چاوی خوێندكارێكیان تەقاندووە
لەیەکێک لەخوێندنگەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە، سێ مامۆستا دوای لێدانێکی زۆر، چاوی خوێندکارێکی بنەڕەتی دەتەقێنن، لەسەر ئەو ڕوداوەش وەزیری پەروەردە ھاتەدەنگ و داوادەکات لیژنەیەکی بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوە پێکبھێندرێت، بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیانیش ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکاتەوە.
لەخوێندنگەی (گمە) ناحیەی بەمۆی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە، سێ مامۆستا لەیەکێک لەخوێندکارەکانی ئەو خوێندنگەیەیانداوە کە لەقۆناغی پێنجی بنەڕەتیە، بەوھۆیەشەوە شەبەکەی چاوی تەقیوەو بۆتە ھۆی لەدەستدانی چاوێکی.
مامۆستا دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان
“دوای ئەوەی دوێنێ کەسوکاری خوێندکارەکە سکاڵایان تۆمارکرد لەسەرئەوەی سێ مامۆستا لەکوڕەکەیانداوە بەناوی (پەیڕەو موحسن) کە لەپۆلی پێنجی بنەڕەتیە، بەو ھۆیەوە چاویان تەقاندوە، ئێمەش لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ ئەو حاڵەتە پێکھێناو تەئکیدمانکردۆتەوە دەبێت ڕۆژی شەممە ئەنجامەکەمان بدەنەوە”.
وتیشی:”دوای لێکۆڵینەوەی لیژنەکە، ئەنجامەکەی ئاشکرادەکەین، چونکە دڵنیابن ئەو مامۆستایانەی سەرپێچیان کردوەو ئەم دەستدرێژیەیانکردۆتەسەر ئەو خوێندکارە، سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن”.
ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزیری پەروەردەی لەحاڵەتەکە ئاگادارکراوەتەوە، لەئێستاشدا وەزیر ھاتۆتەسەرخەت و چاوەڕوانی دەرئەنجامی لیژنەکە دەکات.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: