Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بلدۆزه‌ره‌كه‌ى ته‌نزانیا

بلدۆزه‌ره‌كه‌ى ته‌نزانیا 
“جۆن بۆمبى ماگۆفۆلى” سه‌رۆكى ته‌نزانیا، خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا له‌ كیمیا. دواى تێكه‌ڵبوونى به‌ سیاسه‌ت، له‌ مانكى 11ى 2015 وه‌كو سه‌رۆكى ته‌نزانیا هه‌ڵبژێردرا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵاى له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌، له‌وانه‌ش، سه‌رۆكى ده‌زگاى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، سه‌رۆكى ده‌زگاى باج، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌نده‌ره‌كان.
  

ئاهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌كانى ڕۆژى سه‌ربه‌خۆیی ڕاگرت و پاره‌كه‌ى بۆ نه‌هێشتنى نه‌خۆشى كۆلێرا خه‌رج كرد.
ژماره‌ى وه‌زیره‌كانى له‌ 30 وه‌زیره‌وه‌ كه‌مكرده‌وه‌ بۆ 19 وه‌زیر و داواى له‌سه‌رجه‌میان كرد سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكرا بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لاده‌برێن.
 

گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى له‌ به‌رپرسان قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌بێت له‌ حاڵه‌تى پێویستدا مۆڵه‌ت له‌ سه‌رۆك وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها له‌كاتى گه‌شتكردنیشدا ده‌بێت له‌ شوێنى ئاساییدا دانیشن، نه‌ك به‌شى پله‌ یه‌ك.

 
دیدار و كۆڕ و سیمیناره‌كانى حكوومه‌ت كه‌ له‌ هووتێله‌كاندا ده‌كران، قه‌ده‌غه‌كران. بۆ دیدارى كۆمه‌ڵه‌ى كۆمۆنوێڵس ته‌نها 4 به‌رپرسی نارد نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، له‌كاتێكدا 50 به‌رپرس ئاماده‌بوون بۆ گه‌شتكردن.

 
له‌سه‌ردانێكى له‌ناكاودا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت، بینی نه‌خۆشه‌كان له‌سه‌ر زه‌وین و ئامێره‌كان له‌كاركه‌وتوون، سه‌رجه‌م به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى لابرد و مۆڵه‌تى یه‌ك هه‌فته‌شى دایه‌ ئیداره‌ى نوێ بۆ چاككردنى نه‌خۆشخانه‌كه‌، به‌ سێ ڕۆژ هه‌مووى چاككرانه‌وه‌.

 
بودجه‌ى ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نوێی له‌ 100 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ 7 هه‌زار كه‌مكرده‌وه‌ و پاره‌كه‌ى ترى له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ره‌كییه‌كدا خه‌رج كرد.

 

سه‌رۆك وه‌زیرانى نارد بۆ به‌نده‌رى دار السلام، ده‌ركه‌وت بڕى 40 ملیۆن دۆلار پاره‌ى باج دیار نیه‌، سه‌رۆكى دیوان و پێنج گه‌وره‌ به‌رپرسی ده‌ستگیر كرد و درانه‌ دادگا.
هه‌موو ئۆتۆمبیله‌ گرانبه‌هاكانى ده‌ست به‌رپرسانى وه‌رگرته‌وه‌ و له‌ مه‌زادێكدا فرۆشتیانى، له‌ برى ئه‌وه‌ توێتاى ڤیتزى پێدان.
دواجار، له‌ (29ى 4ى 2017) به‌هۆى ساخته‌كارییه‌وه‌ به‌ جارێك 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى ده‌ركرد..
به‌هۆى هه‌ڵمه‌ته‌ فراوانه‌كه‌ى بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، ناوى لێنراوه‌ “بلدۆزه‌ر”..

والى :سوران كريم




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بلدۆزه‌ره‌كه‌ى ته‌نزانیا Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:50:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.