ئافرەتێک چیرۆکی هاتنەسەرماڵەکەی دەگێرێتەوە لەدادگا لەلایەن باندە دزە بەناوبانگەکەی بەغداوە
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە ئافرەتێک دەردەکەوێت لەدادگا باسی چیرۆکی دزینی پارەی ماڵەکەیان دەکات لەلایەن باندێکی دزی بەناوبانگەوە کە بەغدایان هەراسانکردوە. ئافرەتەکە دەڵی لەڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام عەلیدا دزیەکەیان ئەنجامداوەو هاتونەتە ماڵەوەو وتیانە ئێمە ئاسایشین .. ئافرەتەکەش دەڵی بە حوکمی ئەوەی من شەریعەم تەواوکردوە وتومە کوا ناسنامەکەتان بابیبینم ، بەڵآم ئەوان یەکسەر دەمانچەیان خستۆتە سەرسەرم و هی کچەکەم و وتیانە قسەنەکەی.شایانی باسە ئافرەتەکە دەڵی چی پارەمان هەبوە بردویانەو لەکاتی دزینەکەدا دزەکان ئێمەیان لەژوری میوان داناوەو هەموو شتەکانی ماڵەکەیان بردوە.
لەهۆڵی دادگاکە باندە دزەکە دیارن و ئەوانیش لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، هەروەها لیوای وەزارەتی ناوخۆش ئامادەیەو دادوەر پرسیاری لێدەکات دەڵی ئەمە چ ئەرکێکە ئێوە دەیگێڕن لەکاتێکدا ١٧ جار دزی لەماڵان دەکرێت و ئێوەش دەسەتەوەستان ماونەتەوە.
شایانی باسە لە چەمجەماڵیش لەهەفتەی ڕابردوو هەمان جۆرە دزی ئەنجامدراو لەئەنجامدا سەرۆک خێزانێک گیانی سپارد.
ڤیدیۆکە ببینن بۆ بینینی هەموو لێکۆڵینەوەکە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: