Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ بۆ دوای‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش په‌یامێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ خوێندكاران و مامۆستایان ده‌كات.
 

بڕیاروایه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ حوزه‌یران تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان بۆ قۆناغی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ده‌ستپێبكات، به‌شێك له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیش ده‌كه‌وێته‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌، خوێندكارانیش داوای‌ دواخستنی‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و مانگه‌وه‌.

له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌و داواكاریه‌شدا سامان سیوه‌یلی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یاند، “به‌هیچ جۆرێك گۆڕانكاریی‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ناكرێت و دواناخرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ته‌نها خوێندكاری‌ سنوری‌ سلێمانیمان نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێم وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌خوێندكاران به‌رپرسیاره‌و كاته‌كه‌شی‌ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایات”.

وتیشی‌:” نزیكه‌ی‌ مانگێك زیاتر كات زیاتر به‌خوێندكاران دراوه‌و پشوه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌، له‌ئێستاشدا ناكرێت جارێكی‌ دیكه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان دوابخرێت،  دیاریكردنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیش به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌كان و پسپۆڕان و شاره‌زایانی‌ په‌روه‌رده‌ دانراوه‌”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 3:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.