دواین زانیاری لە بارەی بڕیاری نوێ ی داخڵ بوون
دواین زانیاری لە بارەی بڕیاری نوێ ی داخڵ بوون
بەپێ ی ئەوەی پەیجی پۆلی12 تاکە پەیجی فەرمی و باوەڕپێکراوە،بەدواداچوونەکانی بەردەوامە،بۆ هەربڕیارێکی نوێ ی داخڵ بوون،ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ڕاگەیاندنی خودی وەزارەتی پەروەردە کردووە،سەبارەت بە بڕیاری نوێ ی داخڵ بوون و لەبەرچاوگرتنی قەیرانی دارایی و بایکۆتی سلێمانی پرسیومانە،ئایا هیچ بڕیارێکی نوێ دێت،پێیان ڕاگەیاندین،لە زۆر لایەن و پەروەردەکان داوا کراوە و پێشنیاری بۆ کراوە بڕیاری نوێ ی داخڵ بوون بدرێت بەڵام،تاوەکو ئێستا وەزیری پەروەردە و ئەزموونەکان هەڵسەنگاندنی بۆ نەکردووە،
ئێمەی ستافی پەیجی پۆلی12 پێتان ڕادەگەیەنین ڕەنگە و وای بۆ دەچین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە.داوا و پێشنیارەکان هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت،ئەگەری زۆرە وەزیری پەروەردە بڕیارێکی نوێ بدات بڕیارە نوێ یەکەش ڕەنگە لە 3 وانەی کەوتوو بکرێتە 4 وانە بە وێنەی ساڵی 2015و2014 ئەگەر تا 25/5/2017 هیچ بڕیارێکی نوێ نەهات.ئەوا هەر وەکو ساڵی ڕابردوو 2016بەپێ ی ڕێنمایی ئەزموونەکان قوتابی/خوێندکار بە 3 وانەی کەوتوو،داخڵی تاقی کردنەوەی وزاری دەکرێت،وە قوتابی دەرەکی بە 3 وانەی کەوتوو داخڵ کراوە،قوتابی هەولێر بە 3 وانەی کەوتوو داخڵ کراوە،دوێنێ تاقی کردنەوەی وەرزی دووەم لە سلێمانی کۆتایی هات قوتابی بە 3 وانەی کەوتوو داخڵ کراوە،
.
هاوڕێمان بە لە سناپ چات ئاگاداری هەر بڕیارێکی نوێ بن بەم ناوە page_poli12
ئەپڵیکەیشنی پۆلی12 لە هەر دوو سیستەمی ئایفۆن و گالاکسی دابەزێنەلە ئەپ ستۆری بنووسە poli12
لە ئینستاگرام بەم ناوە _poli_12
بەهیوای بڕیارێکی نوێ
ڕەوێن گەردی
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: