Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەکەلار ٣ دز دەچنە سەر ماڵیک و خاوەن ماڵ دەکوژن

لە کەلار کەسێک لەکاتی هەڵکوتانی “دز” بۆسەر ماڵەکەیان گیانی لەدەست دەدا

س/ڕادیۆی دەنگ

له‌ ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌كه‌لار چه‌ند دزێك ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵێك و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رائید:عه‌لى جه‌مال، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: “شه‌وى چوارەشەمە لەسەر پێنج شه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ى رزگارى 3 كه‌س ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵێك به‌مه‌به‌ستى دزیكردن كه‌ ماڵه‌كه‌ له‌ماڵ نه‌بون”.

وتیشى: “له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ دوایان ده‌كه‌وێت و ئه‌وانیش ده‌یده‌نه‌ به‌رده‌ستڕێژى گوله‌و بەسەختی برینداری دەکەن، دواتر بۆ چارەسەر رەوانەی سلێمانی کراوە”.

ئاشکراشیکرد بریندارەکە ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژى پۆلیش رونیشكیرده‌وه‌: “كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌”.

 




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لەکەلار ٣ دز دەچنە سەر ماڵیک و خاوەن ماڵ دەکوژن Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:51:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.