ئەنجومەنی وەزیران:هههه تازە ئەوە چوو ،دەستکاری و مەسکاری موچەنیە،خەڵک خواخوایەتی روبعەکەی بەنێ
خەڵک خواخوایەتی روبعەکەشی بەینێ ، دەستکاری پاشەکەوتی موچەی چی؟
زانکۆلاین
ماڵپەڕی ئاگاپرێس هەواڵێکی جەرگبڕ لەسەر گاڵتەکردن بەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕویداوە و ئەمەش دەقی هەواڵەکەیە:
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆتا کۆبونەوەى خۆیا باس لە چاککردنى پاشەکەوتى مووچە کراوە . چەند وەزیرێک داوایان کردوە دەستکارى پاشەکەوتى مووچە بکرێت.
بەپێ زانیاریەکانى ماڵپەرى ئاگاپرێس لە ئەنجومەنى وەزیران ،تێکڕا دایانەتە قاقای پێکەنین و وتویانە تازە ئەوەی چوو چوو، دەستکاری و مەسکاری نیە!! خەڵک خواخوایەتی روبعە موچەکەشی بە رێکی پێبدرێ!! لێی گەڕێن و بیریان مەخەنەوە!!
ئەمە لەکاتێ:دایە فەرمانبەران و خەڵکى کوردستان چاوەروانى حکومەتى هەرێمن چارەسەریک بۆ پاشەکەوتى مووچە بدۆزێتەوە ، بەڵام رۆژانە حکومەت بەهۆى وەزیرى سامانە سروشتیەکانەوە تووى قەرزێکى زۆر دەبێت و تازەترین قەرزیش کە چاوەروان دەکرێت ب ملیار دۆلار بێت لەلایەن کۆمپانیاى دانە غازەوە بێت کە سکاڵاى لەسەر حکومەتى هەرێم کردوە

نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: