Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕان دوای کاک نەوشیروان بەهێزتر دەبێ

(نەخشە ڕێگای حاکم شێخ لەتیف بۆ گۆڕان)

گۆڕان دوای کاک نەوشیروان بەهێزتر دەبێ
حاکم شێخ لەتیف مستەفا

دوای مەرگی سەرکردەی مەزن نەوشیروان مستەفا پرسیاری سەرەکی خەڵکی دلسۆز سەبارەت بە چارەنوسی بزوتنەوەکەیە ، من پێم وایە دەشێ بزوتنەوەی گۆڕان دوای کاک نەوشیروان گەورەتر و بەهێز تر ببێ هەروەک چٶن پەکەکە دوای زیندانی کردنی ڕێبەری مەزن ئاپۆ گەورەترو مەزن تر بوو چونکە پیم وایە دوای بەڕیز ڕێکخەری دامەزرینەر هەلی بەدامەزراوەکردنی گۆڕان زیاتر دەبێ چونکە گەورەیی و کاریزمایی ئەو و متمانەی گۆڕانخوازان بەو تا ڕادەیەک ڕێگربوو لە بەدامەزراوەیی کردنی گۆڕان
بەلام بەچەند مەرجیک :
١١- بە زوترین کات کۆنگرە ببەسترێ و کەسێک لەلایەن کۆنگرە (نەک جڤات) هەلبژێرێ بۆ ئەوەی هەست بەقوەت و شەرعیەت و پاڵپشتی بکات (تەنها بۆ یەک خول)
٢٢- تا کۆنگرە یان ئەوەی پێی دەوترێ قۆناغی ڕاگوزەر یەک کەس بکریتە ڕێکخەری گشتی لەلایەن جڤاتی نیشتیمانیەوە ،من لەگەڵ سیستمی هاوسەرۆکی( دووپیاو) یان ئەنجومەن نیم ئەوە وادەکات گۆڕان لاواز بکات یان بەڕەسمی بیکاتە دوو باڵ یان چەندباڵ
٣٣-ڕیکخەرو جڤات و هەموو دەزگاکانی گۆڕان بەتەواوەتی دەست بگرن بە پرەنسیپ و ڕیبازو بنەما فکریەکانی بەڕیز نەوشیروان مستەفاو لەژیر هیچ پاساوو بیانویەک لیی لانەدەن و ببێتە مەنهەجێکی بەدیل بۆ حوکمڕانی نەک ڕازی کردنی ئەم حیزب و ئەو حیزب
٤٤- بڕیار بەدەستی ڕاستەقینەی گۆڕان وەک پەیڕەو(دەستور) دەڵیت جڤاتی نیشتیمانی بێت و لەهەمان کاتیشدا چاودیری ڕێکخەر بێت ڕێکخەر تەنیا جیبەجیکەر بیت
٥- هەموو هەلسوڕاوان و ئەندامان و لایەنگرانی گۆڕان لەدەوری سەرکردایەتی گۆڕان کۆببنەوەو درک بە ناسکی و هەستیاری ئەم قۆناغەی گۆڕان بکەن و لەخۆبردوانە هەر ئەرکیکیان بەردەکەویت ئەنجامی بدەن و ببنە چاودیرو پاڵپشتیش
من خۆم وەک کەسێکی گۆڕانخوازی ناحیزبی هەست دەکەم کە لە ئێستادا گۆڕان پیویستی بە هەموانە و وەک خۆم بێ ئەوەی بەتەمای هیچ بم لە گۆڕان تەنها وەک سەرخستنی پرۆژەی گۆڕانخوازی و چاکسازی ئامادەم ببمە ڕاویژکارێکی خۆبەخشی ڕێکخەرو جڤاتی نیشتیمانی و دەزگاکانی تری گۆڕان تا ئەوکاتەی ئەوان لەسەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن
ئەگەر ئەوە بکەن دوارۆژ بۆ گۆڕانە نەک بۆهێزەکانی تر.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

گۆڕان دوای کاک نەوشیروان بەهێزتر دەبێ Reviewed by Unknown on 5:35:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: